زانكۆى به‌یان یه‌كێكه له‌زانكۆ تایبه‌تیه‌كان، كه له‌چه‌ندین كۆلێژ‌و به‌شى گرنگ پێكهاتووه، بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له‌و زانكۆیه دیدارێكى ڕۆژنامه‌وانیم له‌گه‌ڵ پڕۆفیسۆر د.ئه‌حمه‌د دزه‌یى سه‌رۆكى زانكۆى به‌یان كرد:
سه‌ره‌تا له‌باره‌ى زانكۆوه پڕۆفیسۆر د.ئه‌حمه‌د دزه‌یى گوتى:" زانكۆى به‌یان یه‌كێكه له‌زانكۆ تایبه‌تیه‌كان له شارى هه‌ولێره، سه‌ر به وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستیه، باوه‌ڕپێكراوه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراقى فیدراڵ، هه‌روه‌ها ئه‌ندامه له‌یه‌كێتى زانكۆكانى عه‌ره‌بى و یه‌كێتى زانكۆكانى توركى ، چه‌ندین ڕێكه‌وتننامه‌ى هه‌یه له‌گه‌ڵ زانكۆكانى تر، به‌رنامه‌ى زۆر چاكى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ببێته زانكۆیه‌كى زۆر باش له‌سه‌ر ئاستى شارى هه‌ولێر ."
سه‌باره‌ت بهپێكهاتهى كۆلێژ‌و به‌شه‌كان به‌ڕێزیان ئاماژه‌یان دا:" ئه‌م زانكۆیهلهچهند كۆلێژێك پێكهاتووه له‌وانه كۆلێژى ئه‌ندازیارى و زانست و كۆلێژى په‌روه‌رده و كۆلێژى زانسته سیاسیه‌كان، كۆلێژى ئه‌ندازیارى و زانست له‌به‌شه‌كانى ئه‌ندازیارى بیناسازى و ئهندزیارى شارستانى به‌شى كۆمپیوته‌رو ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریه، هه‌روه‌ها له‌ئاینده‌یه‌كى نزیك دوو به‌شى تر‌ى تێدا ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌ویش به‌شى شیكارى نه‌خۆشیه‌كان و به‌شى مایكرۆبایلۆجى پزیشكى،حه‌وت تاقیگه‌ى كیمیا و بایلۆژى و هه‌موو پێداویستیه‌كانى ئاماده‌كراوه بۆ قوتابیه ئازیزه‌كان، كۆلێژێكى ترمان هه‌یه ئه‌ویش كۆلێژى زانسته سیاسیه‌كانه، ئه‌ویش دووبه‌شه به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌شى یاسا، هه‌روه‌ها كۆلێژى به‌رێوه‌بردن و ئابورى له‌به‌شه‌كانى ژمێریارى و كارگێڕى كار‌و هه‌روه‌ها به‌شى دارایى و بانك پێك هاتووه، كۆلێژى په‌روه‌رده له‌به‌شى زمانى ئینگلیزى پێكهاتووه، به‌ڵام ساڵى داهاتوو كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌تى ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ند به‌شێك دروست بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى مامۆستاى لێهاتوو دروست بكات بۆ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ."
سه‌باره‌ت به‌كرێى خوێندن د. ئه‌حمه‌د دزه‌یى ده‌ڵێ:" له‌زانكۆى ئێمه له‌سه‌ر ئاستى زانكۆ تایبه‌تیه‌كان كه‌مترین كرێى خوێندنى وه‌رده‌گرێت، وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا بڕیارى داشكانى سه‌دا بیست و پێنج بوو، به‌ڵام ساڵى ڕابردوو سه‌دا چل داشكانمان كرد لهبهشێكى زانستى سه‌دا په‌نجا داشكانمان كرد، داشكاندن هه‌یه بۆ منداڵانى شه‌هیدان، چونكه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى شه‌هیدان ڕێكه‌وتن كراوه، شانازى به‌وه ده‌كه‌ین ئاسانكارى زۆر كراوه بۆ كرێى خوێندن، چونكه قوتابیان به‌پێنچ قیست كرێى خوێندن ده‌ده‌ن ."
تایبه‌ت به كهمپهسى نوێى زانكۆ پڕۆفیسۆر د.ئه‌حمه‌د دزه‌یى ده‌ڵێ:" له‌به‌رنامه‌مان هه‌یه كه‌مپى زانكۆ دروست بكه‌ین له‌ڕێگاى هه‌ولێر كه‌ركوك،به‌ڵام باڵه‌خانه‌ى ئێستا شوێنێكى زۆر ستراتیجیه كه‌ده‌كه‌وێته سه‌ر جووت سایدى به‌حركه له‌گه‌ڵ شه‌قامى گوڵان یه‌كده‌گرێته‌وه، ئه‌و شوێنه‌ى ئێستا زۆر ستراتیجیه ده‌سته ڕاستى له‌سه‌ر شه‌قامى چل مه‌تریه، له‌ولاشه‌وه سه‌دو بیست مه‌ترى زۆر نزیكه، له‌ولاشه‌وه شه‌قامى شه‌ست مه‌تریه، واته شوێنه‌كه‌ى زۆر ستراتیجیه."
پڕۆفیسۆر د.ئه‌حمه‌د دزه‌یى باسى له‌پلان و بهرنارمهكانى زانكۆ كرد‌و ده‌ڵێ:" ئێمه پلانێكمان داوه‌ته وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى ئه‌گه‌ر بكرێ خوێندنى ئێواران زیندو بكرێته‌وه له‌زانكۆ تایبه‌تیه‌كان، به‌تایبه‌تى زانكۆى ئێمه، چونكه چه‌ندین قوتابى هه‌یه ده‌یانه‌وێ درێژه به‌خوێندن بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه ڕێگربین تا قوتابیان نه‌چنه ده‌ره‌وه، به‌ڵكو له‌ناوه‌وه‌ى وڵات بخوێنن، چونكه ئه‌و زانكۆیانهى لهدهوروبهرى هه‌رێمن ئاستى زانستیان وه‌كو پێویست نییه، به‌تایبه‌تى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى كه ده‌وامى فه‌رمیان هه‌یه بتوانن لهزانكۆكانى ناوه‌وه بخوێنن و دووباره ده‌ست به‌خوێندنى ئێواران بكه‌نه‌وه له‌ژێر چاودێرى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا بێت."
تایبه‌ت به‌سیسته‌مى خوێندن پڕۆفیسۆر د.ئه‌حمه‌د دزه‌یى گوتى:"سیسته‌مى خوێندنى ئێمه سیسته‌مى بۆڵۆنیایه كه‌وا سیسته‌مى تازه‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵایه، كه قوتابى وه‌كو سه‌نته‌رێكى زانستى به‌شدارى له‌پرۆسه‌ى خوێندن ده‌كات ، قوتابیانمان خۆشحاڵن كه ده‌ستمان به‌و سیسته‌مه كردوه، سیسته‌مى بۆڵۆنیا زیاتر تواناى قوتابى ده‌رده‌خات، ئه‌م پڕۆسه‌یه پڕۆسه‌یه‌كى گرنگه،رێگا نادات ته‌نها مامۆستا ببێته سه‌نته‌رى زانست، بهلًَكو قوتابى به‌شداره له‌پڕۆسه‌ى خوێندن و مه‌عریفه ."