ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ لە ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

bnu41

ڕۆژی دوو شەمە ڕێکەوتی (۲۰۱۹/٦/۱۰) بەڕێز سەرۆکی زانکۆى بەیان (پڕۆفیسۆر د۰کریم صالح عبدول) بەشداری کرد لە ڕێوڕەسمی سوێند خواردن و دەستبەکاربوونی ڕێزدار جەنابی سەرۆکی هەرێم (کاک نێچیرڤان بارزانی) ٫ جێگەی ئاماژەیە کە ڕێوڕەسمێکی شایستە بەڕێوەچوو لە هۆڵی (شەهید سعد عبداللە) کە بریتی بوو لە کۆبونەوەیەکی ئاسایی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لەمیوانانی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان.