بەشداری سەرۆکی زانکۆی یاریدەدەری سەرکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی لە ڕێوڕەسمێکی گرینگی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی .

bnu42

ڕۆژی سێشەمە ڕێکەوتی (11/6/2019) بەڕێز سەرۆکی زانکۆ (پڕۆفیسۆر د. کریم صالح عبدول) و (پ.ی.د.دیلان ڕۆستەم مەجید) بەشداریان کرد لە چالاکیەکی گرینگی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کە بە چاودێری (د. یوسف گۆران) وەزیری خویندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەڕێوەچوو ، کە بریتی بوو لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیەندنی دەرفەتی بەدەستهێنانی خوێندنی دوو بڕوانامە لە بوارەکانی ئەندازیاری شارستانی و ئەندازیاری میکانیک لە لایەن (زانکۆی ئەمریکی لە عێڕاق - سلێمانی) و (زانکۆی ئەریزۆنا) لە ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کە یەکێکە لە زانکۆ هەرە پێشکەوتوەکانی ئەو ووڵاتە بەپێی پۆلێنی زانکۆکانی جیهان.