سیمینار: دەربارەی وڵاتی فنلەندا

سیمینارەکە باسی جۆرەها ڕوی وڵاتی فنلەندا دەکات؛ ئەو ولاتە ئیسکەندەنافیە پێشکەوتوە لە بارەی جوگرافی، سروشت، وە سەرچاوەی bnu_node_212ئابوری،تەکنەلۆجیا (نۆکیا)، سیستەمی هاتوچۆ، سیستەمی پەروەردە، زانکۆکانی فنلەندا و کتێبخانەکان.

هەروەها باسی نوسەرە بەناوبانگەکانی فنلەندا دەکات، شاعيرەکان وەکو Alexis Kivi, Runeberg و مۆسیقار Jean Sibelius  کە ڕۆڵێکی گرنگیان دیوە لە سەربەخۆیی فنلەندا. میلەتی فنلاندی میلەتێکی نەتەوەیین و وڵاتی خۆیان زۆر خۆشدەوێ.

سیمینارەکە باسی مێژووی فنلندا دەکات، ڕۆژی ٠٦/١٢ ڕۆژی سەربەخۆیی وڵاتی فنلەندایە لە قەیسەری ڕوسیا. فنلەندا سەربەخۆیی بە دەست هێناوە لە ئیمپراتۆریەتی ڕوسیا لە ساڵی ١٩١٧. 

فنلندا ناسراوە بە وڵاتی ئاشتی وە بەشداری دەکات لە پرۆسەی ئاشتی لە جیهاندا.

سەرۆک کۆماری پێشوی فنلندا Martti Ahttiaari خەڵاتی نۆبڵی وەرگرتوە لە ئاشتی وە بە سیمبۆلی ئاشتی ناسراوە.

فنلندا وڵاتێکی دیموکراسیە بایەخ دەدات بە مافی مرۆڤ، بە یەکسانی جێندەر، ئازادی گفتوگۆ، ئازادی چاپکردن وە ئازادی کۆبونەوە. پەرلەمانی فنلاند حوکمڕان دەگێڕن وە لە لایەن میلەتەوە هەڵدەبژێردرێن بە گوێرەی دەستور. ئایین جودا کراوەتەوە لە دەوڵەت.

خوێندن بێبەرامبەرە بۆگشت قوتابخانەکانی فنلاند، چاودێری منداڵ، سیستەمی تەندروستی و کۆمەڵایەتی بۆ گشت هاوڵاتیانی فنلاند.

 سیمینارەکە ڕوی ئەندازیاری فنلاند پیشان دەدات وە باسی ئەندازیاری بەناوبانگ Alvar Aalto  دەکات کە بە باوکی ئەندازیاری مۆدێرن ناوبراوە، دیزاینەکانی لەسەر فەلسەفەی پەیوەندی مرۆڤ لەگەڵ سروش دانراوە.

وڵاتی فنلاند وڵاتێکی پایەدارە بە هاوڵاتیە زەحمەت کێشەکانی کە بەهای کاریان بەرزە لە لە کلتوری دەست پاکی و دژ بە گەندەڵی، وە بە بەهادان بە بیروباوەڕی مرۆڤایەتی.

دوو زمانی فەرمی لە وڵاتی فنلاند بەکاردێت، ئەوانیش زمانی فنلاندی و زمانی سویدین، هەروەا زمانی ئینگلیزیش لە خوێندن و کار بەکاردێت.

 

سیمینار دەربارەی وڵاتی فنلەندا

پ . ی. درەخشان علي عبدالقادر – B.A &M.A زانکۆی هلسنگی

دبلۆمی باڵا لە پێداگۆجی

    B.Aزانکۆی بەغدا

بەروار: ١٧/٠٩/٢٠١٩ – هۆڵی نەورۆز