ناونیشانی سیمنار/ چۆنیەتی ئاسانکردنی بیرکاری بۆ منداڵان

node_

 

لە رێکەوتی ١٤/١٠/٢٠١٩ لە هۆڵی نەورۆز بەرێز دنیا عبدالحمید حسن مامۆستا لە زانکۆی بەیان سمینارێکی پێشکەش کرد لە ژێر ناونیشانی (چۆنیەتی ئاسانکردنی بیرکاری بۆ منداڵان) بە ئامادەبوونی بەرێز سەرۆکی زانکۆ (د. فوئاد مولود شەریف)، و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی (د. بەنگین مەسیح  ئادوەل) و بەرێزان راگری کۆلیژ و مامۆستایانی زانکۆ. لە سمینارەکەدا بەرێز مامۆستای پێشکەشکار تیشکی خستە سەر ئەو رێگایانەی کە کاریگەری دەکاتە سەر منداڵان بۆ زیادبوونی خولیابوونی بە بەکارهێنانی ئەو ستراتیژیانەی کە بە هەستێکی خۆش دەکرێن، ئەمەش لە رێگای چەندین هەنگاوە بەدیدەهێنرێن:

١/ پێویستە وا لە منداڵ بکرێت کە تێبگات لە مەبەستی بەکارهێنانی بیرکاری

٢/ پێویستە بیرکاری بکرێتە وانەیەک کە منداڵ خۆشی بوێت

٣/ منداڵ فێربکرێت کە پارە بەرێوەببات

٤/ پرسیاری سەختی بیرکاری لە منداڵ بکرێت

٥/ شیکردنەوەی بیرکاری (گرێدانی بە هەموو رووداوەکانی رۆژ)

 

 

لە درێژەی سمینارەکەدا، چەندین نموونە و رێگای فێرکاری پێشکەشکران کە دەکرێت ببێتە یارمەتیدەری منداڵ، بۆ نموونە، ئێمە دەتوانین ئەو کەرستانە بەکاربهێنین  کە لە ماڵەوە هەن بۆ یارمەتیدانی منداڵان، یان لە رێگای هاتووچۆ بە بینینی ترافیک لایت، یان دروستکردنی کێبرکێ لە نێوان براکانی یان هاورێکان لە ماڵەوە بەو پێیەی کەسی سەرکەوتوو خەڵات دەکرێت، ئەمەش بۆ بەرزکردنەوەی خولیای منداڵ بۆ فێربوون. چەندین وێبسایتی ئەلکترۆنی هەن کە ئێمە دەتوانین بەکاربێنین کە دەتوانن لە فێربوونی منداڵانمان یارمەتیمان بدەن

 

https://www.mathgames.com/

http://www.mathgametime.com/math-worksheets 

 

لە درێژەی سمینارەکەدا، گفتووگۆ لە نێوان ئامادەبووان و مامۆستایانی

پێشكەشکار کرا ئەمەش وەک هەڵدان بۆ دیاریکردن و پێشکەشکردن و دەوڵەمەندکردنی

رێگاکانی یارمەتیدەری بۆ فێربوونی منداڵان. وەک ئاشکرایە کە بیرکار گرنگی لە رادەبەدەری هەیە بۆ هەموو ژیانمان نەک تەنها بۆ خوێندن.

 

ناساندنی مامۆستای پێشکەشکار

ناو: دونیا عبدالحمید

بروانامە: دکتۆرا لە بیرکاری لە رووسیا

ماستەر لە زانکۆی تەکنۆلۆجی لە بەغدا

مێژووی کاردکرن: زانکۆی بەغدا، کۆلیژی

خوێندنی کچان، بەشێ بیرکاری. زانکۆی تیکریت، کۆلیژی خوێندنی کچان، بەشی بیرکاری.