ژمێریاری ئەلکترۆنی بە رێگای بەکارهێنانی بەرنامەی (پێشکەوتووی ئێکسلی ئەلکترۆنی)

bnuرۆژی دووشەممە رێکەوتی 2019\10\21 زانکۆی بەیان بەشی ژمێریاری زانکۆی بەیان سمینارێکی رێکخست بۆ مامۆستا ( وەسیم ئوسامە الشورجی) لە ژیر ناونیشانی ( ژمیریاری ئەلکترۆنی بە رێگای بەکارهێنانی بەرنامەی "پێشکەوتووی ئێکسلی ئەلکترۆنی") لە هۆڵی نەورۆز لە زانکۆی بەیان، بە ئامادەبوونی بەرێز سەرۆکی زانکۆ (د. فوئاد مەولود شەریف)، بەرێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی (د. بەنگین مەسیح ئاودەل)، بەرێزان راگرانی کۆلیژ و سەرۆک بەشەکانی زانکۆ و ژمارەیێکی زۆر لە مامۆستایانی زانکۆی بەیان بەرێووەچوو. مامۆستای پێشکەشکار جەختی کردە سەر گرنگی ئەو بەرنامەیە لە پێشکەشکردنی یارمەتی زۆر بح کاروباری رۆژانە و ئەکادیمی.ژمیریاری ئەلیکترۆنی بە شێوەیێکی سادە بریتیە لە پیادەکردنی کاری (عملی) لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر لە کاری ژمیریاری بەشێوەیێکی گشتی. ئەو کارئاسانیانە بۆ پیکەوەگرێدان بە فایل و بەشە جیاوازەکانی کە بە مانای دروستکردنی بەردەوامیدان لە نێوانیان و ئاسانکردنی کار لە ناو ئەو دەزگایانە بە شێوەیێکی گشتی، گرێدراوە و لە رێگەی ئەو سیستەمانە.

دواتر مامۆستای پێشکەشکار پێناسەی ژمێریاری کرد بە شیوەیێکی گشتی کە دەکرێت بە باشترین شێوە سوودی لیوەربگیرێت کە سوود بگەینێت بە گەیاندنی زانیاری ب خێرایی و تەرکیز و لایەنە گرنگەکانی لە وانەکانی خوێندن و فەرمانی ئایندەیی.

.

ئامانجی سمینار: پێشكەشکردنی وێنەیێک لە گرنگی ژمێریاری بە بەکارهێنانی بەرنامەی داتایی خێرا بۆ زیاتر پەرەدان بە خوێندنی ژمێریاری و پێشکەشکردنی داتا و زانیاری پێویست بە تایبەتی لە زانکۆکان لە رێگەی گرنگیدان بە ژمێریاری کردەیی و بەکارهێنانی تواناکانی قوتابی لەو بوارەدا بۆ زیاتر بەکارهێنانی ژمیریاری لە کاری رۆژانەدا.

گرنگترین پێوەرەکانیش بریتین لە:
١/ ئامادەسازی پەیوەندی
٢/ فەراهەمکردنی ژۆرنالی گشتی – رۆژنامەی ئەمریکایی
٣/ ئامادەکردنی لێجری گشتی
٤/  ئامادەکردنی ئاماری پەیوەندی یەکسان و گشتی
٥/ ئامادەکردنی لیستی هاتوو
٦/ ئامادەکردنی داهات
لە کۆتاییدا بەرێز سەرۆکی زانکۆ سوپاسی مامۆستای پێشکەشکار کرد بۆ پێشکەشکردنی ئەو سمینارە بە نرخ و گرنگە، هەروەه هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ژیانی ئەکادیمی و گشتیدا 









 

عنوان الورشة :- (( المحاسبية الالكترونية في ظل استخدام برنامج الاكسيل المحاسبى المتقدم )) 

 مقدم السمينار :-  وسيم الشورةجي

اللقب العلمي : مدرس مساعد ..  \  كلية الادارة والاقتصاد \ قسم المحاسبة \ جامعة بيان

الايميل \ allshorajiwaseem@yahoo.com