لە روژی جيهانی بەرنگاربونەوەی توندو تیژی دژ بە ئافرەتان ئەمرو دو شەمە ریکەوتی ٢٥/١١/٢٠١٩ لە زانکوی بەیان کولیژی یاسا وپەیوەندیەکان ورک شوبیکی ئەنجام دا بە ناونیشانی (پاراستنی یاسای بو قوربانیانی توندو تیژی سیکسی لە کاتی جەنگدا) بە ئامادەبونی بەریزان سەروکی زانکوی بەیان د.فؤاد مولود شريف ود.بنگین مسیح اودل ود.حسین البالیسانی راگری کولیژی یاسا وپەیوەندیەکان لە زانکوی تیشک وبەریز جیگر محمد بەرپرسی ریکخراوەکانی پەیمانگا وزانکوکان لە هەولیر وژمارەیەکی زوری ماموستایان وپسپوران لە بواری یاسای نیودەولەتی ومروڤایەتی ئەم ورک شوبە بیک هاتبو لەم تەوەرانەی لای خوارەوە:
تەوەری یەکەم:جارەسەری یاسای بو قوربانیانی توندو تیژی لە کاتی جەنگدا لەلایەن بەریز د.سولاف عبداللە راگری کولیژی یاسا وپەیوەندیەکان بیشکەش کرا تیشکی خستە سەر گرفتە یاسایەکان بەرامبەر قوربانیانی توندو تیژی سیکسی ئافرەتان ومندالان لە دەرئەنجامی هیرشی ریکخراوەکانی تیروریستی لە ناوجەکانی عیراقدا
تەوەری دووەم: میکانیزمەکانی حکومەتی هەریمی کوردستان بو هەولدان وجارەسەری قوربانیانی جەنگ لە رووی دەرونی وکومەلایەتی بیشکەش کرا لە لایەن بەریز موقەدەم سفین محمد طاهر بةريوبةري دةزگای توندو تیژی خیزانی لە هەولیر /شقلاوە
گرنگی ئەم ورک شوبە لەوەیە هەولدانه بو جارەسەر کردنی ئاسەواری توندوتیژی لە دەرئەنجامی ململانی تیروریستەکان لە ناوجەکەدا بو ئەم مەبەستە بیشنیاری ئەم خالانەی لای خوارەوە کرا:
بیویستە میکانیزمی گونجاو دابین بکریت بو حارەسەری کیشەکانی قوربانیانی
جەنگ
سەرجەم دەزگاکانی دادوەری بیویستە ئاسان کاری بکا بو جی بەجی کردنی یاسای قەرەبوکردنەوەی قوربانیانی جەنگ
ریکخستنی پەیوەندی لە نیوان ریکخراوە نیودەولەتیکان بو دوزینەوەی جارەسەری گونجاو بو ریگردن لە دوبارەکردنەوەی ئەم تاوانانە
بیویستە لە سەرجەم کولیژ و دامو دەزگای پەیوەندی دار روشنبیری یاسای وبەرەنسیبەکانی مافی مروڤ روجاو بکربت بو خویندن وجی بەجی کردن.
د.سولاف عبدللە رشید\ دکتورا لەیاسایی نێودەوڵەتی تاوانباری.
sulaf.abdullah@bnu.edu.iq
مقدم سفین طاهر محمد امین\ بەڕێوەبەری دەزگای توندو تیژی خێزانی /هەولێر-شەقلاوە.
sefintaher@gmail.com