ئاهەنگی زانکۆی بەیان بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان

flag day ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی (۲٠۱۹/۱۷/۱۲) ئاهەنگی بەرز ڕاگررتنی ڕۆژی ئاڵای کوردستانی سازدا لە پێناوی تێکۆشان بەرەو سەربەخۆیی کوردستان ، لەم ئاهەنگەدا ئەم بەڕێزانە ئامادەبوون ، بەڕێز(د. میادە نجار) ئەندامی پەرلەمانی عێراق ، وە بەڕێز (د.حسام الدین محمد سعيد الحيالي) جێگری سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی بەیان ، وە بەڕێز (پ.ی.د. فؤاد مولود شريف) سەرۆکی زانکۆ ، وە بەڕێز (د. بەنگین مسیحو اودل) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی ، وە بەڕێز (عبدالرحمن أمين صالح) بەڕێوەبەری کارگێڕی زانکۆ ، وە بەڕێز (عزت جعفر صادق) کارگێڕی لقی (16)ی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەڕێز (ڕزگار على هەرکی) ئەندامی لقی (16)ی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەڕێز(کوان قساب) کارگێڕی ناوچەی ئایندە ، لەگەڵ بەڕێزان ڕاگر و سەرۆک بەش و مامۆستایان و قوتابیانی زانکۆمان ، ئەم ئاهەنگە بەردەوام بوو بە وتار و خوێندنەوەی هۆندراوە و دابەشکردنی شیرینی و چەندین چالاکی جۆراوجۆر.