زانکۆی بەیان وۆکشۆپێکی لە ژێر ناونیشانی (مەترسیەکانی سۆشیال میدیا و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی) پێشکەشکرد.

رۆژی دووشەمە رێککەوتی ١٣/١/٢٠٢٠ زانکۆی بەیانpress وۆرکشۆپێکی لە ژێر ناونیشانی (مەترسیەکانی سۆشیال میدیا و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی) پێشکەشکرد بە بەشدار هەریەک لە سەرۆکی زانکۆ (پ.ی.د، فؤاد مەولود شەریف) و جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی (د. بەنگین مەسیح ئاودەل) هەروەها راگرانی کۆلیژ و مامۆستایانی و زانکۆ و ژمارەیێکی زۆری قوتابیانی زانکۆ، پێشکەشکارانی وۆرکشۆپ بریتیبوون لە هەریەک لە بەرێزان دادوەر/ سەرهەد سلێمان لە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر، ماموستا سوهاد جهاد/ مامۆستا لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر، ئەفسەری پۆلیس-چالاکوان کاروان خۆشناو.

سەرەتای وۆرکشۆپ بە پێشکەشردنی ووتارێک لە لایەن مامۆستا سوهاد جهاد دەستپێکرا، بەرێزیان باسی بەکارهێنانی سۆشیال میدیای کرد بە شێوەیێکی کورت بەوەی کە سۆشیال میدیا شمشیرێکی دووسەرە، بە پێیەی دەتوانرێت سوودی هەبێت و دەتوانی ببێتە هەرەشە بۆ سەر کەسایەتی بەکارهێنەریش لە هەمان کاتدا.

بەشی یەکەمی وۆرکشۆپ پێشکەشکرا لە لایەن بەرێز دادوەر سەرهەد سلێمام دادوەر لە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر. بەرێزیان باسی یاساکانی تایبەت بە سۆشیال میدیا کرد و باسی مێژووی دەچوونی ئەو یاسایە کرد لە جیهاندا. سەرەتا یاسای دژی خراپ بەکارهێنانی سۆشیال میدیا لە وڵاتی سوید دەرکراوه لە ساڵی ١٩٧٣، دواتر لە بەریتانیا لە ساڵی ١٩٧٨ دەرکرا، دواتر لە ساڵی ١٩٨١ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لە فەرەنسا لە ساڵی ١٩٨٨ ئەو یاسایە گرنگە دەرچووە.

لە وڵاتانی عەربیش دەرکرا ئەو یاسایە بۆ رێگریکردن لە خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی سۆشیال و لە ساڵی ٢٠٠٨ لە کوردستان ئەو یاسایە دەرکرا کە یاسای ژمارە ٦ی ساڵی  ٢٠٠٨ پێکدێت لە ٨ ماددە.

دادوەر باسی لە یاسای ژمارە ٦ی ساڵی ٢٠٠٨ کرد کە باسی رێوشوێنی یاسایی دەکات بەرامبەر بە خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی سۆشیال میدیا، کە لە ماددەی یەکەمدا ئەم ئامێرە بە زانیاری کەسی دادەنرێت و پەیوەستە بە بەکاربەر. ماددەی دووەم باسی رێوشوێنی یاسایی دەکات بەرامبەر بە تاوانبار. لە درێژەی قسەکانی دادوەر باس لە تەگەرەکانی کە دێنە بەردەم لێکۆڵینەوە کرد و سەختیەکانی کە دێنە بەردەم دادگا.

 

لە بەشی دووەمی وۆرکشۆپ، بەرێز مامۆستا سوهاد جهاد، باسی لە سوودەکانی سۆشیال میدیا کرد بەوەی کە دەکرێت لە بواری پەروەردەدا بەکاربهێنرێت، بۆ بەدەستهێنانی کاری بازرگانی و بەدەستهێنانی کار سودی لێوەربگیرێت، ئاماژەی بەوەدا کە تۆری کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) زۆرترین هەواداری هەیە لە نێو وڵاتانی جیهاندا، (ئینیستاگرام) بە پلەی دووەم دێت و (پین ترێست) بە پلەی سێەم و سناپ چات لە پلەی چوارەم. سناپ چات لەو شوێنانە هەواداری هەیە کە گەنج زۆرینەیە. لە کۆتایی بەشی دووەمی وۆرکشۆپدا، مامۆست سوهاد چالاکیێکی ئەلکترۆنی دەست پێکرد لەگەڵ بەشداربووان کە پێک هاتبوو لە هەندێ پرسیار و وەڵامی کورت دەربارەی سۆشیال میدیا.

 

لە بەشی سێیەمی ورۆکشۆپەکەدا. ئەفسەر و چالاکوان بەرێز کاروان خۆشناو، باسی لە خراپ بەکارهێنانی سۆشیال میدیا کرد و باسی چۆنیەتی خۆپاراستنی کرد لە کێشەکانی سۆشیال میدیا.

ئەفسەر کاروان باسی لە دوو جۆر خۆپاراستن کرد سەبارەت بە سۆشیال میدیا

١/ چۆنیەتی دانانی ئەکاونت لە سۆشیال میدیا 

٢/ چۆنیەتی بەکارهێنانی سۆشیال میدیا 

لە بارەی جۆری یەکەمی خۆپاراستن ئەفسەر کاروان رایگەیاند، زۆر پێویستە کە دروستکردنی ئەکاونت لەسەر کۆمپیوتەر بێت نەک لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان، پێویستە ناوی سیانی خۆت وەک ناوی پاسپۆرت بێت، بۆ ئەوەی کە کێشە دروست بوو بتوانرێت بە زووترین کات چارەسەر بکرێت. هەروەها دانانی پاسوۆرد باشترە لە نێوان ٢٥-٣٠ پیت بێت و ژمارەی تێدابێت بۆ ئەوەی پارێزراو  بێت لە هاککردن. پێویستە ئیمێل و ژمارەی تەلەفۆنت شاراوە بێت، زۆر گرنگە کە ژمارەی مۆبایل دابنرێت لەسەر فەیسبووک.

لە جۆری دوەمی خۆپاراستندا، بەرێزیان باسی لە چۆنیەتی بەکارهێنانی سۆشیال میدیا کرد. داوای کرد کە کەسانی نەناسراو وەرنەگیرێن وەک هاورێ لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان، چونکە ئەوان لە فەیسبووکەکەتدانە تەنها بۆ ئەوەی بزانن تۆ چی دەکەی. ئاگاداری ئەکاونت و لاپەرەی ساختە بن کە ژمارەیان زۆرە و زۆر مەترسیدارن. بە هیچ شێوەیێک APPLE ID   مەکرن لە بازارەکان، چونکە ئەو پاسوۆردە تەنها بۆ یەک APPLE ID بەکارنایێت و لەوانەیە چەندین APPLE ID هەمان پاسوۆردیان هەبێت. بەرێزیان راگەیاند کە هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارە (١١٩) بۆ روودانی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو. لە کۆتایدا بەرێزیان ووتی کە خۆتان بپارێزن پێش ئەوەی کە تووشی کێشە ببن.

لە کۆتایدا بەرێزیان ووتی کە خۆتان بپارێزن پێش ئەوەی کە تووشی کێشە ببن.