وؤرک شۆپێک ئانجامدرا بە ناویشانی (دانانی نمرەی قوتابیان و ئامادەبوونی قوتابی لە هۆڵەکانی خوێندن بە ئۆنڵاین)

رۆژی دووشەممە رێککەوتی 20\1\2020  مامۆستا محمد بەلکەت تورکیco لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی بەیان وۆرکشۆپێکی پێشکەشکرد لە ژێر ناونیشانی (دانانی نمرەی قوتابیان و ئامادەبوونی قوتابی لە هۆڵەکانی خوێندن بە ئۆنڵاین) بەئامادەبوونی بەرێز سەرۆکی زانکۆ (پ.ی.د. فؤاد مولود شريف) سەرۆکی زانکۆ ، وە بەڕێز (د. بەنگین مسیحو اودل) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و سەرۆک بەشەکان و ژمارەیێک لە قوتابیانی زانکۆ
مامستا محمد لە وۆرکشۆپەکەدا جەختی خستە سەر گرنگی بەکارهێنان تەکنۆلۆجیا لە بواری خوێندندا و بۆ کارئاسانی مامۆستایان و قوتابیان لە خوێندندا، هەروەها بۆ بەرێوەبردنی کات بە باشترین شێوە هەورەها چونیەتی دانانی نمرە بە شێوەیێکئ ئۆنڵاین. مامۆستا محمد باسی بەرنامەی Edmodo کرد وەک نموونەیێک کە چۆن یارمەتیدەرە بۆ بەرەوپێشبردنی خوێندن، هەموو هەفتەیێک لە (کلاسی ئۆنڵاین)ی خۆی کەسێک دەبێتە براوەی ئەو تاقیکردنەوانە ئەلیکترۆنانە کە لە Edmodo دادەنرێت، ئەوەش وەک هاندانێکە بۆ قوتابیان کە زیاتر حەز لە خوێندن بکەن. ئەو پێی وابوو کە دەبێ یارمەتی قوتابی بدرێت بەوەی کە بابەتەکان لەبەر نەکات بەڵکو تێبگەن.

لا دوای کۆتاییهاتن، بەرێز سەرۆکی زانکۆ بریاریدا بە کردنەوەی خۆلێک بۆ گشت مامۆستایان بۆ کارپێکردنی ئەو بەرنامەیە لا وانەکانیان بۆ ئەوەی هەموو پێکەوە لەسەر یەک رێسا کاربکەن بۆ بەدەست هێنانی (هاندانی قوتابی لەسەر گفتوگۆکردن)