ئاهەنگی یەکتر ناسینی زانکۆی بەیان

رۆژی چوارشەممە کە دەکاتە رێککەوتی ٢٩/١/٢٠٢٠ زانکۆی بەیانtr بە هاوکاری لێژنەی یەکێتی قوتابیانی زانکۆی بەیان هەستان بە ئەنجامدانی ئاهەنگی یەکترناسین بۆ قوتابیان قۆناغی یەکەمی زانکۆ، بە  ئامادەبوونی بەرێز سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆ (د. عبدالسلام محمد سعید الحیالی)، بەرێز جێگری سەرۆکی دەستەی ئەمینداران (د. حسام محمد سعید)، بەرێز سەرۆکی زانکۆ (پ.ی.د. فوئاد مولود شەریف)، بەرێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی (د. بەنگین مەسیح ئادوەل) و ژمارەیێکی زۆر لە مامۆستایان و قوتابیانی زانکۆ، هەروەها بە میوانداری بەرێز (رزگار هەرکی ئەندامی لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان) و چەندین میوانی حیزبی و حکومی.

 


ئاهەنگەکە بە وتاری بەرێز سەرۆکی زانکۆی دەستی پێکرد. بەرێزیان بەخێرهاتنی قوتابیانی قۆناغی یەکەمی کرد و سوپاسی قوتابیانی کرد بۆ ئەو متمانەیەی کە بە زناکۆیبایانیان داوە کە زانکۆی بەیانیان هەڵبژاردووە بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس، بەرێزیان دڵنیای دا بە قوتابیان کە ئێمە لێرەین بۆ هاوکاری ئێوە و دەتوانن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانتان پشت بە ئێمە ببەستن. لە کۆتاییدا هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابیانی خواست بەوەی کە بتوانن چوار ساڵی پر لە ئەزموون و خۆشی ببەنە سەر لە زانکۆی بەیان.

هەروەها بەرێز سەرۆکی زانکۆی هیوای خواست کە لەدوای دەرچوونیان لە زانکۆ، قوتابیان بتوانن لە بازاری کاردا کاربکەن و تەواو هەوڵی خۆیان بدەن بۆ بەرەوپێشبردنی وڵاتەکەمان.
دواتر، ئاهەنگەکە بە دەنگی گۆرانیبێژی گەنج (ئاراس هەرکی) بە گووتنی چەندین گۆرانی خۆشی کوردی دەستی پێکرد و قوتابیان کاتێکی خۆشیان بەسەر برد.