زانکۆی بەیان وۆرکشۆپێکی رێكخست لە ژێر ناونیشانی ( استراتیجیات العهد الرقمی)

cpزانکۆی بەیان وۆرکشۆپێکی رێكخست لە ژێر ناونیشانی ( استراتیجیات العهد الرقمی) بۆ مامۆستا (سهاد جهاد الدلیمی)  لە رێککەوتی ٢٧/١/٢٠٢٠ بە ئامادەبوونی بەرێز سەرۆکی زانکۆ (د. فوئاد مەولود شەریف)، بەرێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی (د. بەنگین مەسئح ئاودەل) بەرێز راگری کۆلیژی یاسا و پەیوەندیە نێودەولەتیەکان (د. سۆلاف عبدوڵا حمە رەشید) و ژمارەیێکی زۆر لە مامۆستایان و ستافی ئاکادیمی زانکۆی بەیان.

لە سەرەتای وۆرکشپۆپ، بەرێز مامۆستا (سهاد جهاد الدلیمی) باسی لە ئامانجی وۆرکشۆپەکەی کرد و باسێکی گشتی سەبارەت بە سەرکردایەتی کرد و پەیوەندیەکەی بە خوێندن. لە درێژەی باسەکەیدا، مامۆستا باسی لە گرنگی رۆڵی بەکارهێنانی ئینتەرنێت بەتایبەتی بەرنامەی (Edmodo) کە دەتوانرێت سوودێکی زۆری هەبێت بۆ خوێندن بەوەی دەتوارێت بە شیوەیێکی (ئۆنلاین) بابەتەکانی پۆڵ تێیدا دابنرێت و ئەزموونی ئۆنلاینیش تێدا بەکاربهێرێت.

لە کۆتاییدا وێرای سوپاس و پێزانینی بەرێ سەرۆکی زانکۆ(د. فوئاد مەولود شەریف) بۆ مامۆستا (سهاد جهاد الدلیمی)، هیواشی خواست کە هەموو مامۆستایانی زانکۆ بتوانن سوود لە ئینتەرنێت وەربگرن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی قوتابیانی زانکۆ.