ۆرکشۆپێک دەربارەی بەکارخستنی سەنتەری فێرکردن و گەشەپێدانی پیشەیی لە زانکۆی بەیان.

سەرۆکایەتی زانکۆی بەیان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە کە تیایداPREباسی دامەزراندنی سەنتەری فێرکردن و گەشەپێدانی پیشەیی کرد کە هەلدەستێت بە دابینکردنی هەلی تایبەت بۆ بەرەوپێشچوون و گەشەپێدانی خوێندکاران و مامۆستایان و کارمەندانی زانکۆ، وە جەخت کردنەوە لەسەر بەرەوپێشبردنی توانای پرۆفایلی دەرچوان و مامۆستایان و کارمەندان.

سەنتەرەکە لە ڕێگەی ۆرکشۆپێکەوە  ڕاگەیەندرا کە پێشکەشکرا لە لایەن بەڕێز سەرۆکی زانکۆی بەیانەوە (د. فواد مولود)، لە سەرەتای ۆرکشۆپەکە سەرۆکی زانکۆ بەخێرهاتنی ئامادەبوانی کرد و پاشان شیوازی سەنتەرەکەی ناساند، دواتر باسی لە ئامانج و ئەرکەکانی سەنتەرەکە کرد لەگەڵ چۆنیەتی بەکارخستنی چالاکیەکان.

    لە ۆرکشۆپەکە سەرۆکی زانکۆ بە تێروتەسەلی باسی لە ئەرک وبەرپرسیارێتی سەنتەرەکە کرد لە جێبەجێکردنی کارەکانیدا بە هەماهەنگی کردن لەگەڵ بەشی دڵنیایی جۆری و بە پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ بەشە ئەکادیمیەکانی تربە مەبەستی بەدیهێنانی ئامانجەکانی سەنتەرەکە لە ڕەخساندنی هەلی گونجاو بۆ بەرەوپێشبردنی گشت کارمەندانی زانکۆ بەبێ جیاوازی.

پاشان سەرۆکی بەشی دڵنیایی جۆری زانیاری زیاتری پێشکەش بە ئامادەبووان کرد سەبارەت بە ڕێکارەکانی ھەماھەنگی نێوان ھەموو بەشەکان لە ئامادەکاری و پلانی چالاکیەکان بۆ دڵنیابوونەوە لە ڕێکخستن و جێبەجێکردنی چالاکیەکان لە کاتی دیاریکراودا

    لە کۆتاییدا ئامادەبووان پرسیار و پێشنیارەکانیان ئاراستەی سەرۆکی زانکۆ کردو و ئەویش وەلامی هەموو پرسیارەکانی دایەوە و پێشنیارەکانی بە هەند وەرگرت