شاندێکی (زانکۆی چیکی) سەردانی (زانکۆی بەیان)یان کرد

chak un 

شاندێکی (زانکۆی چیکی) کە پێکهاتبوو لە (د. هاورێ مەنسوور بەگ) سەرۆکی زانکۆی چیکی، بەرێز (د. ئەرشەد تەها عوسمان) هەروەها بەرێز ( دیار عەزیز) بەرێوەبەری کارگێری زانکۆی چیکی لە هەولێر سەردانی (زانکۆی بەیان)یان کرد و پێشوازیان کران  لەلایەن بەرێز سەرۆکی زانکۆ (د.فوئاد شەریف مەولود)و بەرێز (د. بەنگین مەسیح ئاودەل) یاریدەدەر سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی. دیدارەکە بۆ بەرەوپێشبردنی هاوکاری و هەماهەنگیەکانی نێوان هەردوو زانکۆ بوو بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی لە هەردوو زانکۆدا و باسکردن لەسەر چۆنیەتی ئامادەکردنی قوتابی کارامە بۆ بازاری کار لە بەشە جیاکان.
 لە کۆتاییدا، بەرێز سەرۆکی زانکۆی بەیان (د. فوئاد مەولود شەریف) سوپاسی شاندی زانکۆی چیکی کرد بۆ هاتنیان بۆ زانکۆی بەیان و هیوای خواست هەماهەنگیان بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت