زانکۆی بەیان سمینارێکی رێکخست لە ژێر ناونیشانی (أعداد تقديم السيمنار والمادة البحثية إعلامي)

رۆژی شەممە رێککەوتی ١٥/٢/٢٠٢٠، زانکۆی بەیان سمینارێکی رێکخست HASAMMلە ژێر ناونیشانی (آليات تقديم السيمنار والمادة البحثية إعلامي) کە لەلایەن بەرێز راهێنەر ( حسام الغزالی) پێشکەشکرا بە ئامادەبوونی هەریەک لە بەرێز سەرۆکی زانکۆی (د. فوئاد شەریف مەولود)، بەرێز (دکتۆرە سۆلاڤ عبدللە حمە رەشید) راگری کۆلیژی یاسا و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان و ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان و سەرۆک بەشەکانی زانکۆی بەیان. بەرێز (حسام الغزالی) لە دەستپێکیدا پێناسەی سمیناری مۆدێرنی کرد وە چۆنیەتی دەوڵەمەندکردنی سمینار لەلایەن پێشکەشکارەوە، هەروەها گرتنەبەری ئەو شێوازەی کە یارمەتی پێشکەشکار دەدات لە گەیاندنی بابەتەکە بە روونی و دوور لە شێوازی کۆنی پیشکەشکردنی سمینار.  پێشکەشکاری سمینار هەوڵیدا بە هێنانەوە چەندین نموونەی گرنگ و پێویست بۆ ئامادەبووان بابەتەکە روونتر. لە کاتی سمیناردا مامۆستایان و ئامادەبووان گفتوگیێکی زانستیان لەگەڵ پێشکەشکاری سمیناری بەریز ( حسام الغزالی) کرد لەسەر بیرووبۆچوونیان لەسەر بابەتەکە.


لە کۆتاییدا بەرێوەبەرایەتی زانکۆی بەیان لۆگۆی سوپاسی پێشکەشکرد بە بەرێز (حسام الغزالی) بۆ ئەو ئەرکەی کە لەگەڵ زانکۆی بەیان کێشای. جێی ئاماژە پێدانە کە زانکۆی بەیان بەردەوامە لە ریکخستنی چەندین سمینار و وۆرکشۆپ لەسەر توێژینەوە زانستیەکان، مەبەست لەمە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی مامۆستایان و ئەکادیمیەکانی ناو زانکۆیە و کاریگەری خستنە سەر قوتابیەکانە بەشێوەیێکی ئەرێنی.