سەردانی زانستی قوتابیانی بەشی یاسا و پەیوەندیە نیوەدەوڵەتیەکان بۆ پەرلەمانی کوردستان 

رۆژی دووشەممە کە دەکاتە رێککەوتی١٧/٢/٢٠٢٠gj قوتابیانی بەشی یاسا و  پەیوەندیە نێودەولەتیەکان و سەردانێکی زانستیان کرد بۆ پەرلەمانی کوردستان بە سەرپەرشتی مامۆستا (وژار فەهری سعدی) و (مامۆستا سەروەر حەمە ئەحمەد). سەردانەکە لە درێژەی سەردانە زانستیەکانی زانکۆی بەیان ئەنجامدار بەمەبەستی زیاتر ئاشنابوونی قوتابیان لە نزیکەوە بە پەرلەمان وەک دامەزراویێکی گرنگی وڵات. لە سەردانەکەدا، قوتابیان سەردانی کتێبخانەی پەرلەمانیان کرد و ستافی کتێبخانە باسی لە مێژووی دروستبوونی پەرلەمانی کرد و باسی هەیکەلی کتێبخانە کرا.

 

 

 

دواتر قوتابیان سەردانی هۆڵی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانیان کرد و زانیاری پێویستیان وەرگرت سەربارەت بە کاروکردەوەکانی پەرلەمان.