زانکۆی بەیان وۆرکشۆپێک رێکخست لە ژێر ناونیشانی ( سپی کردنەوەی درا و کاریگەریەکانی لەسەر ئابووری نەتەوەیی)

رۆژی چوارشەممە کە دەکاتە رێکەوتی 19\2\2020  بەشی ژمیریاریقبلقض زانکۆی بەیان وۆرکشۆپێکیان رێکخست لە ژێر ناونیشانی ( سپی کردنەوەی درا و کاریگەریەکانی لەسەر ئابووری نەتەوەیی) بۆ هەریەک لە بەرێزان (د. جاسیم احمد جەسیم) خاوەنی دکتۆرا لە کاروباری نێودەوڵەتی، مامۆستا لە زانکۆی (ئەل نسور) لە بەغدا، و بەرێز (م. سەلوا عبدوالجبار عبدوالقادر) مامۆستا لە بەشێ ژمێریاری لە زانکۆی بەیان خاوەن هەڵگری بروانامەی ماستەر لە (بەرێوەبەری بانک). بە ئامادەبوونی بەرێز سەرۆکی زانکۆ (پ.ی.د. فوئاد مولود شەریف)، بەرێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی (د. بەنگین مەسیج ئاودەل)، بەرێز (د. سۆلاڤ عبدوڵا حمە رەشید) راگری کۆلیزژی یاساو پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان، و ژمارەیێک زۆر لە سەرۆک بەشەکان و مامۆستایانی زانکۆی بەیان. ئامانجی وۆرکشۆپ بریتیبوو لە بەدواچوون پەیوەندی نێوان ستراتیجیەتی بانک و بەروپێشچوونی کردەوەی سپیکردن دراو، هەروەها باسکردن لە کاریگەریە نێگەتیڤەکانی سپی کردنەوەی دراو، هەروەها کاردانەوەی جیهان سەبارەت بەم کارە نایاساییە.
وۆرکشۆپ سەرەتا بە وتاری بەخێرهاتنی ئامادەبووان دەستیپێکرد، لە بەشێ یەکەمی وۆرکشپۆپ، مامۆستا (سلوا عبدوالجبار عبدوالقادر) باسی لە سەرهەڵدانی بابەتی سپیکردنەوەی دراو کرا وەک پێناسە و باسی لە گرنگی وۆرکشۆپ کرد. چەندین پێناسە هەن بۆ سپیکردنەوەی دراو بەڵام گرینگترینیان بریتیە لە پێناسەی (کۆمسیۆنی ئەوروپی) لە ساڵی ١٩٩٠  بۆ سپیکردنەوەی کردنەوەی دراو کە دەڵێت، پرۆسەیێکە بۆ گواستنەوەی ئەو برە پارەیە کە لە رێگای کردەوەی نایاسایی بەدەست دەهێنرێت بە مەبەستی شاردنەوەی یان رەتکردنەوەی سەرچاوەی نایاسایی ئەو برە دراوە یان ناسینی هەرکەسێک کە بەشداربێت لەم کردەوە نایاساییە بۆ دوورکەوتنەوەی رێکاری یاسایی بەمەستی هێشتنەوەی پرۆسەی ئەو تاوانە. 
هۆکارەکانی پەیدابوونی سپیکردنەوەی پارە:
١/ بەرەوپێشچوونی جیهانگیری 
٢/ بەرزبوونەوەی ریکلامەکانی ئالیکترۆنی و خێرابوونی گواستنەوە کاروباری بازرگانی
٣/ کرانەوەی ئابووری جیهانی
٤/ بەرەوپێشچوونی بەرصاوی تەکنۆلۆجیا لە بابەتی گواستنەوەی بانک...هتد

دواتر لە بەشی دووەمی وۆرکشۆپ بەرێز (د. جەسیم احمد ) باسی لە قۆناغەکانی سپیکردنەوەی دراو و کاریگەری ئابووری و کۆمەلایەتی لەسەر کۆمەڵگا وەک دەرئەنجامی سپیکردنەوەی دراو. لە کاتی بەرێوەچوونی وۆرکشۆپ، مامۆستایان و قوتابیان گفتوگۆی زانستیان کرد سەبارەت بە سپیکردنەوەی دراو و جیهانگیری و کاریگەریەکانی. لە کۆتایی وۆرکشۆپ بەرێز سەرۆکی زانکۆ (د. فوئاد مەولود شەریف) سوپاسی هەردوو مامۆستای بەرێزی کرد سەبارەت بە پێشکەشکردنی وۆرکشۆپێکی گرنگ لەم بابەتەدا.