قوتابی قۆناغی سێیەم به‌ شی کۆلیژی یاسا و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان سمیانرێکی پێشکەشکرد لە ژێر ناونیشانی (چالاکیەکانی ئەتۆمی ئێران و رێکەوتننامەی ئەتۆمی لەگەل ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا)

لە درێژەی کار و چالاکیەکانی کۆلیژی یاسا و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان،23-2-2020 لە ژێر چاودێری بەرێز راگری کۆلیژ (د. سۆلاف عبدوڵڵا حمە رەشێد) سەرۆکی بەشی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان بەرێژ (د. حەنان علی ئیبراهیم)و ژمارەیێک لە مامۆستایانی بەشێ یاسا و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان. قوتابی قۆناغی سێیەم (مسعود احمد علی تالیب) سمیانرێکی پێشکەشکرد لە ژێر ناونیشانی (چالاکیەکانی ئەتۆمی ئێران و رێکەوتننامەی ئەتۆمی لەگەل ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا). قوتابی بە پوختی باسی قۆناغەکان دروستبوونی چەکی ئەتۆمی کرد کە لەسەردەمی شای پێشووی ئێران (محمد رەزا شا)وە دەستی پێکراوە، دواتر لە دوای شۆرشی ١٩٧٩ ئەم چەکە پەرەیپێدراوە لەلایەن ئێران. مەبەستی ئێران لە دابینکردنی ئەو چەکە بریتیە لە مەبەستی سەربازی و سیاسی و ئابووری، لە دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٥ کە رێکەوتننامەی ئەتۆمی لە نێوان وڵاتانی زلهێز و ئێران کرا کە بە رێکەوتنی ٥+١ ناسراوە، جۆرێک لە سەقامگری دروستبوو لە سەر بابەتی چەکی ئەتۆم. بەڵام لە کۆتاییدا لە دوای دەست بەکاربوونی (دۆنالد ترەمپ) وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئیتر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەو رێکەوتنە کشایەوە و سەرۆکی ئەمریکا ئەم رێکەوتنەی بە خراپترین رێکەوتنی مێژووی ئەمریکا دانا. ە کۆتاییدا بەرێز سەرۆکی بەشێ پەیدوەندیە نیودەوڵەتیەکان (د. حەنان علی ئیبراهیم) دەستخۆشی لە قوتابی (مسعود احمد علی تالیب) کرد بۆ ئەو پیشکەشکردنە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست بۆ ساڵانی داهاتووی ئەکادیمی.