قوتابی به‌ شی کۆلیژی یاسا و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان سمیانرێکی پێشکەشکرد لە ژێر ناونیشانی (جیابوونەوە)

لە درێژەی کار و چالاکیەکانی کۆلیژی یاسا و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان، فكلظحه9لە رۆژی دووشەممە کە دەکاتە رێکەوتی ٢٤/٢/٢٠٢٠ بە ئامادەبوونی بەرێز سەرۆکی زانکۆ (پ.ی.د. فوئاد مەولود شەریف)، بەرێز راگری کۆلیژی یاسا و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان (د. سۆلاف عبدوڵا حمە رەشید). هەردوو قوتابی بەشی یاسا بەرێزان ( خۆزگە طاهر- لاڤان عبدالرحمن) لە ژێر سەرپەرشتی بەرێزان (م.م. آلاء عمر – د.حسیب صالح) سمینارێکیان پێشکەشکرد لەسەر بابەتی (جیابوونەوە)، کە لە سمینارەکەیدا قوتابیان تیشکیان خستە سەر تێگەیشتین لە مانای (جیابوونەوە) و جۆرەکانی و هۆکارەکانی جیابوونەوە و هەموارکردنەوەی لە هەرێمی کوردستان بە پێی ماددەی ١٨٨ی ساڵی ١٩٥٩ لە یاسای باری کەسێتی، لە سمینارەکەدا قوتابیانی بەرێز ئاماری جیابوونەوەی ساڵی (٢٠١٨ و ٩مانگی ساڵی ٢٠١٩)یان پێشکەشکرد. لە کۆتایی سمینارەکە،

 

بەرێز سەرکی زانکۆ و مامۆستایانی سەرپەرشتیار سوپاسی قوتابیانیان کرد سەبارەت بە پێشکەشکردنی سمینار لە بابەتە یاسایەکان بەشێوەیێکی زۆر باش.