کۆلیژی یاسا و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان یەکەم وۆرکشۆپی ئۆنلاینی پێشکەشکرد.

ler لە ژێر چاودێری و بریارەکانی بەرێز سەرۆکی زانکۆ (د. فواد مەولود شەریف) بۆ پێشەکەشکردنی سمینار و وۆرکشۆپی ئۆنلاین هەفتانە لە رۆژانی دووشەممە و چوارشەممە. رۆژی دووشەممە کە دەکاتە ٤/٥/٢٠٢٠ کۆلیژی یاسا و پەیوەندیە نیودەوڵەتیەکان، بەشی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان و دیبلۆماسی یەکەمین وۆرکشۆپی ئەنجامدا بە رێگەی ئینتەرنێتەوە (ئۆنلاین) لەژێر ناونیشانی (ڤایرۆسی کۆرۆنا: رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی لە هەرێمی کوردستان و دەرئەنجامە ئابووری و یاسایەکانی) کە بە بەرنامەی  Google Hangout  بەرێوەچوو.


وۆرکشۆپ لە کاتژمێر ١٤:٠٠ ئەنجامدرا لەگەڵ پێشکەشکردنی وتاری بەرێز سەرۆکی زانکۆ بە خۆشحاڵبوونی خۆی بە ئامادەبوونی ژمارەیێکی زۆر ئەکادیمی ناوخۆ و دەرەوە دربڕی، بەخێرهاتنی هەمووانی کرد. دواتر سەرۆکی بەشی یاسا لە زانکۆی بەیان بەرنامەی وۆرکشۆپ و ئامانجەکانی روونکردەوە بۆ ئامادەبووان. بەرێز (د. سامی جەلال فەقێ)  بەریوەبەری گشتی لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بە رێکارە گرنگەکان و میکانیزمی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کرد، کە هەر ئەمەش ویکردووە هەرێمی کوردستان ببێتە یەکێک لە حکومەتە سەرکەوتووەکانی جیهان لە رووبەرووبوونەوەی ئەو پەتایە، و دەستخۆشی و ستایشکراوە لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیهان (WHO)  
بەرێز (د. خەیری ئیبراهیم موراد) یاریدەدەری پرۆفیسۆر لە بەشی یاسا و زانستە سیاسیەکان لە زانکۆی دهۆک تیشکی خستە کاریگەری پەتای کۆرۆنا لەسەر گرێبەستەکانی کەرتی تایبەت و ئەو کەسانەی کە لە کارتی تایبەتدا کاردەکەن، بەوەی کە گۆرانکاری بەسەر کارەکانیان هاتووە و تووشی کێشەی دارای بوونەتەوە. دواتر بەرێز (ئالا بەها عومەر) مامۆستا لە بەشی یاسا لە زانکۆی بەیان تیشکی خستە سەر کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر مافی مرۆڤ، بە بوونی یەکسانی و راگرتنی باڵانس نێوان رێزگرتن لە بەرژەوەندی گشتی و رێزگرتن لە مافی مرۆڤ. دواتر بەریز (د. علی بەشار) مامۆستا لە بەشی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان و دیبلۆماسی باسی لە کاریگەریەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد لەسەر ئابووری جیهان و دەرئەنجامەکانی بۆ ئابووری عیراق، بەرێز (د. علی) جەختی کردە سەر پیویستبوونی هەرچی زووە، حکومەتی عێراق بایەخ بە کەرتەکانی تری ئابووری بدات و ئیتر پشت بە کەرتی نەوت نەبەستێت وەک سەرچاوەی داهات. دواتر بەرێز سەرۆکی بەشی پەیوەندیە نیودەوڵەتیەکان و دیبلۆماسی بواری دا بە ئامادەبووان بۆ راگۆرینەەوە لەگەڵ پێشكەشکارانی وۆرکشۆپ.


وۆرکشۆپ بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر و ٥ خولەک بەردەوام بوو  و (٤٠) لە ئاکادیمیست بەشداربوون لە هەرێمی کوردستان و دەرەوەی کوردستان لە (ئوردن، جەزایر، سعودیا، عومان، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و وڵاتانی تر). لە کۆتاییدا بەرێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی بەرێز (د. بەنگین مەسیح ئاودەل) وتاری کۆتاییهاتنی وۆرکشۆپی پێشکەشکرد بۆ ئامادەبووانی بەرێز.
جێی سەرنجە کە ئەم وۆرکشۆپە کرا لەسەر راسپاردەی بەرێز سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی بەیان بەرێز (د. عبدولسەلام محمد سعید ئەلحەیالی)، هەروەها سەرۆکی زانکۆی بەیان بەرێز (د. فوئاد مەولود شەریف) کە بە بایەخەوەی گرنگیان دا بە پێشبردنی ئەم بیرۆکەیە بۆ ئەوەی زانکۆ بەشیک بێت لە چارەسەری ئەو ڤایرۆسە کە بەرۆکی جیهانی گرتووە.