زانکۆی بەیان وۆرکشۆپێکی پێشکەشکرد لە ژێر ناونیشانی (چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەزموونی ئەلیکترۆنی بە بەکارهێنانی Google Models

bnu  رۆژی دووشەممە رێکكەوتی ١٨/٥/٢٠٢٠ زانکۆی بەیان وۆرکشۆپێکی پێشکەشکرد لە ژێر ناونیشانی (چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەزموونی ئەلیکترۆنی بە بەکارهێنانی Google Models) بە ئامادەبوونی بەرێز سەرۆکی زانکۆ پرۆفیسۆر دکتۆر (فوئاد مەولود شەریف)، بەرێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی دکتۆر (بەنگین مەسیح ئاودەل) ئامادەبوونی هەموو راگرانی کۆلێژەکان و سەرۆک بەشەکانی زانکۆ و هەروەها بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆر و مامۆستایانی زانکۆ لەدەرەوەی زانکۆی بەیان. 
بەرێز دکتۆرە ( ئاڵا بەدیع بابان) سەرۆکی بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی بەیان، سەرەتای وۆرکشۆپی بە دیاریکردنی ئامانجەکانی وۆرکشۆپ دەستپێکرد لەگەڵ گرنگترین خاڵەکانی وۆرکشۆپ، هەروەها سوود گەیاندنی بۆ ئامادەبووان کە پیکهاتبوون لە باسکردنی ئاراستەکان لە فۆرمی ئەلیکترۆنی، دروستکرنی ئەزموونی ئەلیکترۆنی بە شێوەیێکی ئوتوماتیکی بگەیێنرێتە پلاتفۆرمی هۆڵەکانی ئۆنڵاینی خوێندن. دواتر بەرێز دکتۆرە ئاڵا ئاماژەیکرد بە گرنگترین خاڵەکانی وۆرکشۆپ وەک باسکردنی پێکەوەبەستنیGoogle Meet  هەروەها باسکردنی چۆنیەتی دانانی پرسیاری ئەزموونەکان بە چەند شێوەیێكی جیاواز، چۆنیەتی دروستکرنی ئەزموونی ئەلیکترۆنی بە شێوەی ئۆتۆماتیکی.


دکتۆرە ئاڵا بە ووردی باسی لە Google Form  کرد و ئەو ئامێرانەی کە لەگەڵێشی پیویستن وەک Drive ، هەروەها باسی لە دابەزانندی وێنە و ڤیدیۆ کرا. باسی هەموو ئەو بەشانە کرا کە هەر مامۆستایێک پێویستی پێیەتی لە کاتی بەکارهێنانی ئەم بەرنامە ئەلیکترۆنیە. لە کۆتایەکانی وۆرکشۆپدا، ئامادەبووان راو و سەرنجیان گۆڕیەوە لەسەر بابەتەکە، یەکێک لە ئامادەبووان کە لە دەرەوەی زانکۆ بەشداری ئەو وۆرکشۆپەی کردبوو، داوای کرد کە هاوکاری و هەماهەنگی ئانجامبدرێت لەنێوان زانکۆی بەیان و زانکۆی فەلووجە بۆ بەردەوامی ئەو جۆرە وۆرکشۆپە گرنگانە.


لە کۆتاییدا، سەرۆکی بەشی زانستی کۆمپیوتەر (دکتۆرە ئاڵا بەدیع بابان) سوپاسی ئامادەبووانی کرد لەسەر بەشذاریکردنیان لە راو و سەرنج گۆرینەوەیان کە وۆرکشۆپی دەوڵەمەند تر کرد.

 

bn