مامۆستا لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر، وۆرکشۆپێکی پێشکەشکرد لە ژێر ناوونیشانی (چۆنیەتی دروستکردنی کێبلی پەیوەندی بە بەکارهێنانی سلایدەکانی Jambard, Google, Pear Deck و چۆنیرتی بەکارهێنانیان لە Google Classroom)

رۆژی چوارشەممە رێککەوتی ٢٠/٥/٢٠٢٠bn، بەرێز مامۆستای یاریدەدەر (سوهاد جیهاد دلیمی) مامۆستا لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر، وۆرکشۆپێکی پێشکەشکرد لە ژێر ناوونیشانی (چۆنیەتی دروستکردنی کێبلی پەیوەندی بە بەکارهێنانی سلایدەکانی Jambard, Google, Pear Deck و چۆنیرتی بەکارهێنانیان لە Google Classroom)دا. بەبەشداری بەرێز سەرۆکی زانکۆ (پرۆفیسۆر فوئاد شەریف)، بەرێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ (د. بەنگین مەسیح ئاودەل) هەروەها ئامادەبوونی ژمارەیێكی زۆر لە مامۆستایان و تافی ئەکادیمی زانکۆ. 
وۆرکشۆپ جەختی کردە سەر ئامرزەکانی وانە ووتنەوەی ئۆنڵاین کە یارمەتیدەری مامۆستایانن بۆ بەشداریپێکردنی هەموو قوتابیان لەناو هۆڵی خوێندندا. ئامرازەکان بە رێگای پێکەوەیی یارمەتی قوتابیان دەدەن بۆ دروستکردنی بابەت و شتی نوێ، لەهەمان کاتدا یارمەتی مامۆستایان دەدەن بۆ گەیاندنی بابەتە گرنگەکانیان بە قوتابیان. هەروەها باسکرا لە بەکارهێنانی  Google Jam Board  کە یارمەتی مامۆستایان دەدات بۆ بانگهێشتکردنی قوتابیان بۆ بەشێکی کراوە، کە دەتوانن باس لە هەست و بۆچوونیان بکەن، دروستکرنی بیری نوێ و هەروەها یارمەتی دانی یەکتر. لە کۆتاییدا باسکرا کە چۆن بە باشترین  شێوە ئەم بەرنامەیە بەکاربهێرێت.

 

nnm