کۆلیژی یاسا لە زانکۆی بەیان دووەم وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی خۆی ئەنجامدا لە ژێر ناونیشانی (ڤایرۆسی کۆرۆنا: لایەنی پزیشکی

bnuکۆلیژی یاسا لە زانکۆی بەیان رۆژی چوارشەممە کە دەکاتە رێکەوتی ٣/٦/٢٠٢٠ دووەم وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی خۆی ئەنجامدا لە ژێر ناونیشانی (ڤایرۆسی کۆرۆنا: لایەنی پزیشکی)، ئەم وۆرکشۆپە نێودەوڵەتیە لە رێگەی بەرنامەی (Google Hangout Meets) بەرێوەچوو. سەرەتای وۆرکشۆپ بە پێشەکشکردنی وتارێک لەلایەن بەرێز سەرۆکی زانکۆ بەیان (د.فوئاد مەولود شەریف) دەستیپێکرد کە تێیدا بەخێرهاتنی هەموو ئامادەبووانی کرد، سوپاسی بێپایانی بەرێز سەرۆکی باشی یاسا و ئەنجامدەرانی ئەو وۆرکشۆپە کرد،
وۆرکشۆپ لە چوار بەش پێکدەهات کە و پێشکەشکرا لەلایەن بەرێزان:
١/ پرۆفیسۆر مونتیێر کازمی ( لە کۆلیژی کینگی لەندەن- بەریتانیا) بابەتی ( باسی کۆرۆنا لە بەریتانیا) پێشکەشکرد.
٢/ دکتۆر محمد ئەلتایی ( لە سەنتەری پزیشکی-نیویۆرک-ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) بابەتی (کۆڤید ١٩، ئەزموونی نیویۆرک) پێشکەشکرد.
٣/ دکتۆر هێکتۆر کاسترۆ (کۆلێژی جولیارد، نیویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) بابەتی (هەرسکردن و پیداچوونەوە)
٤/ دکتۆر عەلی بەرزنجی ( مامۆستا لە بۆردی کوردستان بۆ شارەزایی پزیشکی) بابەتی ( ئینتهابی ریخۆڵە لەکاتی دووگیانی لەگەڵ کۆڤید ١٩)
زیاتر لە ٨٠ ئەکادیمی و فیزیاناسان، مامۆستایانی زانکۆ و پسپۆرانی پزیشکی لە چەندین وڵاتدا بەشداریان لە وۆرکشۆپدا کرد، بەشداربووان بە ئاراستەکردنی پرسیارەکانیان بۆ ئەنجامدرانی وۆرکشۆپ، بەشداریان زیاتر کرد، و پرسیارەکانیش لەلایەن ئەنجامدەران وەڵام درانەوە. وۆرکشۆپ سێ کاتژمیری خایاند، لە کۆتاییدا بە گوتارێکی بەرێز سەرۆکی زانکۆی بەیان کە تێیدا دووبارە سوپاسی ئامادەبووانی کرد، هەروەها سوپای ئەنجامدەرانی وۆرکشۆپی کرد بۆ رێکخستنی ئەم وۆرکشۆپە. زانکۆی بەیان دڵنیای دا بە هەموو ئامادەبووان و ئەنجامدەرانی وۆرکشۆپ کە (ریزلێنانی وۆرکشۆپ) بە شێوەی ئەلیکترۆنی بۆیان رەوانە دەکرێت.

bnu1bnu2bnu3

bnu4

 

bnu6bnu7bnu8