بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان " ئەنجوومەنی وەزارەت پێشنیازیکرد بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021 سیستمی خوێندنی ئاوێتە پەیڕەوبکرێت و پێشنیازیشکراوە كوتايى مانگى 9 يان سەرەتای مانگی 10 خوێندنی زانکۆ و پەیمانگەکان دەستپێبکاتەوە.
د. عەبدولفەتاح عەبدولڕەزاق، بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان "پێشنیازکراوە کە کۆتایی مانگی 9 يان سەرەتای مانگی 10 دەوامی زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ئەمساڵی خوێندن دەستپێبکاتەوە".
د. خەتاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا , ئامانجی سەرەکی وەزارەت دەستپێکردنەوەی خوێندنە لەنێو کامپسی زانکۆ و پەیمانگەکان، تەنانەت بۆ ئەو کۆلێژ و پەیمانگایانەش کە زۆربەی وانەکانیان تیۆرین.
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەشڵێت، دەبێ رێنمایی تەندروستی ورد جێبەجێبکرێت، لەوانە بەستنی دەمامک و دەرمان پڕژێنی هۆڵەکانی خوێندن. گوتیشی " تەنیا دەکرێت ئەو وانانە ئەلیکترۆنی
بخوێندرێن کە خوێندنی ئەلیکترۆنی بۆیان دەست دەدات."
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان بۆ چۆنیەتی دەستپێكردنی دەوام لە ساڵی نوێی خوێندن کۆبووەوە و دوای چەند کاژێرێک کۆبوونەوەکە کۆتاییهات.
وپيويسته ئاماژه بكريت كه ئه مه پيشينيارن نه ك برياره كوتاييه كان.
عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی، سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان ، کە لە مانگی ئەیلوولدا پرۆسەی خوێندن لە هیچ قۆناخێكی خوێندن دەست پێناكاتەوە، بۆ پرۆسەی خوێندنی لە زانكۆ و پەیمانگەكانیش سیستەمی ئاوێتە بە گونجاو دەزانێ، كە خوێندنە بە هەر دوو شێوازی ئەلیكترۆنی و ناو كامپەسی زانکۆکان بێت.
بە گوتەی عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی، ئێستا عێراقیش بڕیاریداوە بەو جۆرە خوێندنی زانكۆ و پەیمانگەكان لە06-12-2020 دەستپێبكات.
لە چوارچێوەی رێکارەکانی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، لە کۆتاییەکانی مانگی شووباتی ئەمساڵ، ناوەندەکانی خوێندن داخران و دواتر خوێندن کرا بە ئۆنلاین.