( ياريدەدەرى سه ڕۆکی زانكۆى به يان به ژداردەبێت له كوڕێک به ڕێگاى ئنتەرنێت سەبارەت به ڕۆڵى زانکۆکان لە ئامادەکردنی دەرچووان بو کارەکانی سەردەمی دێجیتاڵ)

bayan universityبەڕێز دکتۆر محمد احمد رمضان یاریدەدەری سەڕۆکی زانکۆمان بۆ کار و باری کاڕگێری و قوتابیان/خوێندکاران بە وەکالەت بەژداربوو لە کۆڕێک کە ئەنجامدراوە لە لایەن کولێژی ( العراق )ی زانکۆیی لە ڕۆژی هەیینی ١٦-١٠-٢٠٢ بە ڕێگای ئنتەرنێت و ئەپڵێکەیشنی  zoom سەبارەت بە (ڕۆڵی زانکۆەکان لە ئامادەکردنی دەرچووان بۆ کارەکانی سەردەمی دێجیتاڵ)
بەڕێز دکتۆر رامي حکمت الحدیثي، پڕۆفیسۆڕ لە زانکۆی بڕادفۆردی بەڕیتانی وانەیەکی بە سوود و بە هێزی پێشکەشکرد، تیایدا تیشکی خستەسەر کوتایی هاتنی سەردەمی زانیاریەکان  و دەسپێکردنی سەردەمی شیاوە تەکنیکیەکان، کە قوتابیان پێویستیان نیە بە وەرگتنی زانیاریەکی زۆڕ بەڵکۆ بە چەکداریکردنیان بە شیاوە تەکنیکیيەکانی پێویست بە مەبەستی دۆزینەوەی کار بۆیان لە بازاڕی کار ی سەردەمی دێجیتاڵ لە سەدەی بیست و یەک، و توێژینەوەر ئاماژەی بە وە کرد کە باس کڕاوە لە کۆڕی ئابووری جیهانی کە ٦٥٪ ئەو قوتابیانەی ئێستا لە قۆناغی خوێندنی سەرەتایین لە ئاییندە دا لە هەندێک بوار کار دەکەن کە ئێستا بوونیان نیە ، و ٥٠٪ لە کارەکان پێویستیان بە دەستکاری مڕۆیی نابێت.
زیاتر لە ١٠٠ کەسایەتی ئەکادیمی و پیشەیی لە ناوەوە و دەرەوەی عێڕاق بەژداربوون لەم کۆڕە کە دوو کاتژمێری خایاند، پێش کوتایی ئەم کۆڕە بەژداربووان بڕوانامەکانيان بە ڕێگای ئەلکتڕۆنی وەرگرت.

bayan university