زانکۆی بەیان کۆلێژی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بەش پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دبلۆماسی گەشتێکی زانستی ئەنجام دا بۆ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

bayan university لە بەرواری 23/12/2020 رۆژی چوارشەممە زانکۆی بەیان کۆلێژی یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دبلۆماسی بەشداری کرد لە گەشتێکی زانستی بۆ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ زیاتر ئاشنا بوون لە کارو بار و میکانیزمی رۆژانە و پیلان و بەرنامەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان. بەسەرپەرشتی هەریەک لە مامۆستایانی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دبلۆماسی لە زانکۆی بەیان بەڕێز مامۆستا محمد رزگار گەنجۆ و بەرێز مامۆستا نزیر عمر.
لە سەرەتای گەشتەکە پێشوازی لە مامۆستایان و قوتابیان کرا لە لایەن ستافی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە. کە تیایدا روونکردنەوە کرا دەربارەی کارو باری رۆژانەی فەرمانگاکە و پیلان و ستراتیژی بۆ نێردراوە دپلۆماسییەکان و پرۆتۆکۆلی پێشوازیکردن لە نێردراوە دپلۆماسییەکان. لە درێژەی گەشتە زانستیەکە سیمنارێک لە لایەن بەرێز سامان لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە تیایدا باسی رۆڵی فەرمانگەکەی کرد هەروەها پێشەکیەکی سیاسی و خوێندنەوەیەکی ئابووری بۆ باروو دۆخی ناوچەکە کرا و شوێن و بژاردە سیاسی و ئابووریەکانی خستە روو بۆ قوتابیان وە هەروەها باس لە پەیوەندی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق کرا. شایەنی باسە قوتابیان بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دبلۆماسی لە زانکۆی بەیان بەشداریان کرد بە سەرنج و کۆمێنت و پرسیار بۆ زیاتر ئاشنابوون و فراوان کردنی مەودای گفتۆگۆکان.