لە درێژەی کار و چالاکییەکانی زانکۆی بەیان سەرەڕای ئەو بارودۆخە نالەبارەی لە دەرئەنجامی پەتای کۆرۆنا بەڵام درێژە بە کار و چالاکیەکان دەدرێت.

bayan universityکۆلێژی کارگێڕی و ئابووری بەشی ژمێریاری قۆناغەکانی دووەم و چوارەم گەشتێکی زانستیان ئەنجام دا بۆ بانکی قەڵات لە ڕێکەوتی 9/12/2020 بۆ کاروباری کارگێڕی رۆژانەی بانکەکە و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی بانک. لە درێژەی گەشتە زانستیەکەی بەشی ژمێریاری قۆناغەکانی دووەم و چوارەم بەڕێوەبەری بانکی قەڵات بەرێز شیرین خان پێشوازیکرد لە هەر یەک لە دکتۆر عبدالوهاب خیری العانی مامۆستا لە بەشی ژمێریاری و قوتابیان بەشداربوو لە گەشتەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسی لێژنەی یەکێتی قوتابیانی زانکۆی بەیان. قوتابیان گوێبیستی سیمینارێکی کرداری بوون لە سەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی بانک و لە رێگەی پرسیار و سەرنج و تێبینییەکانیان مەودای گەشتە زانستیەکە فراوانتر بوو بۆ هەریەک لە بەڕێزان بەڕێوەبەری بانک و کارمەندانی بانکەکە. لەهەمان کاتدا بەرپرسی گەشتە زانستیەکە بۆ بانکی قەڵات دکتۆر عبدالوهاب العانی و سەرۆکی لیژنەی یەکێتی قوتابیان قوتابی عباس. دەستە گوڵێکیان پێشکەش بە بەڕێوەبەری بانکی قەڵات کرد و سوپاس و پێزانینی خۆیان دوپاتکردەوە بۆ ئەنجامدانی کار و پڕۆژەی هاوبەش لەرووی کرداری و تیۆری بۆ قوتابیانی بەشی ژمێریاری زانکۆی بەیان.

bnubnubnubnubayan universitybnu