کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا بۆ سەرجەم فەرمانبەران و کارمەندانی زانکۆ بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری کارگێڕی و یاریدەدەری بەڕێوەبەری کارگێڕی ،

bayan universityئەمڕۆ دووشەمە ڕێکەوتی (1/11/2021) لە هۆڵی کتێبخانەی زانکۆ کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا بۆ سەرجەم فەرمانبەران و کارمەندانی زانکۆ بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری کارگێڕی و یاریدەدەری بەڕێوەبەری کارگێڕی ، ئەم کۆبوونەوەیە ئەنجامدرا لەژێر ڕۆشنایی ڕێنمایەکانی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ وە ئاماژە بە ئیمێڵی بەڕێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و قوتابیان/ خوێندکاران.

دوای گەیاندنی سڵاو و ڕێزی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی نوێ و هیوا خواستنی بۆ دەستپێکی ساڵێکی نوێی خوێندن وە پێشخستنی پڕۆسەی خوێندن لە زانکۆمان.

چەندین بابەتی پەیوەست بە زانکۆ تاووتوێ کران ... لە پێشوازی قوتابی/ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی ئەم ساڵ (2020-2021) کە لە زانکۆمان وەرگیراون ، وە پاکوخاوێن ڕاگرتنی زانکۆ و ئەنجامدانی کارەکان هەربەشەو پەیوەند بە بەشەکەی بە شێوەیەکی ڕاست و دروست.

وەهەروەها خۆپاراستن لە پەتای کۆڕۆنا ئەمیش بە جێبەجێکردنی ڕێنمایەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان و ڕێنمایەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەی زانستی ، لە تەوەرێکی تردا باس لە کەمکردنەوەی بەکارهێنانی وزەی کارەبا کرا بە کوژاندنەوەی ئامێرەکان دوای تەواوبوونی ئەرک و پێداویستیەکان لە هۆڵەکان و سەرجەم شوێنەکانی زانکۆ ، هەروەها گفتووگۆ کرا لەسەر پاراستنی کەلوپەل و ئامێرەکانی زانکۆ لەگەڵ چەندین بابەتی تر پەیوەست بە کاروباری ڕاپەڕاندنی کارەکانی زانکۆ.

 

bayan universitybayan universitybnubayan universitybayan universitybayan universitybayan university