سەرۆکی زانکۆی بەیان پرۆفیسۆر دکتۆر احمد انور دزەیی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی لێژنەی باڵای دڵنیایی جۆری لە زانکۆمان کرد.

bayan universityسەرەتا سەرۆکی زانکۆ کە سەرۆکی لێژنەی باڵایە بەخێرهاتنی ئەندامانی لێژنەی کرد و باسی لە گرنگی پرۆسەی دڵنیایی جۆری کرد کە پێویستە بڕیارەکانی وەزارەت زۆر گرنگی پێ بدرێت و لە سەرجەم بەشەکانی زانستی جێ بە جێ بکرێت و هەنگاوەکان لەلایەن بەرپرسانی دڵنیایی جۆری لە بەشەکان بەدواداچوونەوەی لەسەر بکرێت بۆ ئەوەی تا کۆتایی ساڵی ئەکادیمی زانکۆمان بتوانێ سەرجەم چالاکیەکانی تۆمار بکات و لە فۆرمی هەڵسەنگاندنی پڕۆسەی ڕێزبەندی زانکۆکان بە باشترین شێوە جێ بە جێ بکرێت.

پرۆسەی دڵنیایی جۆری پڕۆسەیەکی گرنگە کە ئەندامانی لێژنە پێویستە هەریەکە و لەسەر ئاستی بەشەکانی خۆیان سەرپەرشتی تەواوی پرۆسەی دڵنیایی جۆری بکەن لە چالاکی مامۆستایان و قوتابیان و پڕۆسەی خوێندن و فیدباکی مامۆستایان و قوتابیان و ئامادەکردنی پرۆفایلی مامۆستایان و سەرجەم زانیاریەکانی تر کە لە ڕێنماییەکانی وەزارەت داواکراوە.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکە سەرۆکی زانکۆ هیوای سەرکەوتنی خواست بۆ ئەندامەکان کە ئەرکێکی زۆر گرنگیان لەسەرە.

bayan universitybayan university

 

bayan universitybnubayan universitybayan university