(لە ئاهه نگێكى زورجوان ورێكخستنێكى رێك وپێك زانكۆى بەيان ئا هه نگى ده رچوونى قوتابیانی خولى سێیەم وچواره می ده گێڕێت له ٣٠/١١/٢٠٢١)

bayan university له ژێر چاودێرى به رێز جه نابى وه زیرى خوێندنى باڵا وتوێژينەوەى زانستى له حكومه تى هەرێمى كوردستان دكتور ئارام محمد قادر  ،و به ئامادەبوونى به رێز فەرسەت احمد عبدالله وه زيرى داد له حكومه تى هه رێمى كوردستان وبه رپرسه باڵاكانى له شكه رى وكارگێڕى وحيزبى وكونسله گشتيه كانى هەندێك دەولەت له هه ولێر وسه روك زانكۆ وڕاگرى كولێژەكان وبه رپرسانى يه كێتى قوتابيانى كوردستان وسەروكى رێكخراوه ناحكوميەكان و پیاو ماقوڵانی هەولێر ، له ئێواره ى سێ شه ممه ٣٠/١١/٢٠٢١ ڕێوره سمى ئاهه نگى ده رچوونى خولى سێيه م (٢٠١٩-٢٠٢٠) وخولى چواره م ( ٢٠٢٠-٢٠٢١) قوتابيانى زانكۆمان به رێوه چوو به دڵخوشى قوتابیانی ده رچوو وكه س وكاريان له ياريگاى وەرزشى كولێژى په روەردەى جه سته يى وزانسته وەرزشيه كانى زانكۆى سەلاحەددين له هەولێر.
 وله به ر ده رگاكانى يا ريگاكه به رێز دكتور عبدالسلام محمد سعيد الحيالي سه روكى ده سته ى ئه ميندارانى زانكۆى به يان وبه رێز دكتور حسام الدين محمد سعيد الحيالي جێگرى سه روكى ده سته ى ئه ميندارانى زانكۆى بەيان وبه رێزان ئه ندامانى ده سته ى ئه مينداران

وبه رێز پروفيسور دكتور احمد انور دزەيى سه روكى زانكۆى بەيان سه روكى ئه نجومەنى زانكۆ وبەرێزان سەروك و ئەندامانى لێژنەى باڵاى ئاهەنگى ده رچوونى قوتابيانى زانكۆى به يان وبەرێزان سه روك وئەندامانى لیژنەى پێشوازيكردنى ميوانانى ئاهه نگى ده رچوونى قوتابيان وژمارەيەك له  ماموستا وقوتابيانى (ئێستا وقوتابى ده رچوو) زانكومان له پێشوازى ميوانه به رێزەكان بوون، وهەروەها له ده رگایەکی ترى ياريگاكه پێشوازى كرا له قوتابيه دەرچووه كان وكه س وكاريان.
لەگەل موسیقای جوقى موسیقای كولێژى پوليسی هه ولێر وله سه ر مافوری سوور قوتابيه ده رچووه كان هاتنە ژوورەوە به پێى كولێژ وبه شه ئه كاديمييه كانيان به رامبه ر ستەيجى كه سايەتیە به رزه كان( VIP) وشوێنى دانیشتنى كه سوكارى قوتابيه ده رچوو ه كان تا گه يشتنه شوێنى تايبەت به دانشتنيان وئاڵاى كوردستان له ده ستێکیان وبڕوانامه ى ده رچوونيان له ده ستێكى تر دابوو وە هه ڵگرانى ئالاكانى عێراق وكوردستان وزانكۆى بەيان  وكولێژ وبه شه ئه كاديميه كانى زانكۆ پێشیان بوون . وبه هه مان شێوه ، له ده رگایەکی ترى ياريگاكه ، ماموستايان وئه نجومه نى زانكۆ وده سته ى ئه ميندارانى زانكۆى بەيان هاتنە ناو شوێنى ئاهه نگه كه كه به رێك وپێكى دروستكرا بوو ؛ ستەيجى كه سايه تیە به رزه كان وبه رامبه رى ستەيجى ده سته ى ئه مينداران وله ته نيشتى راسته وه له نيوان هه ردوو ستەيجيان وێنه يه كى گه وره ى بارزانى نه مر دانرا بوو وئه نجومه ن وماموستايانى زانكۆ دانيشتبوون وله لايى چه په وه له نيوان هه ردوو ستەیجه كان قوتابیه ده رچووه كان دانيشتبوون له شوێنى تايبه تیان به پێی كولێژ وبه شه ئەكاديميەكانيان. 
ودواى دانيشتنی هه مووان له شوێنەكانيان ئاهه نگه كه ده ستيپێكرد به هەندێك ئايەتى قورئانى پيروز وسروودى نيشتيمانى عێراقى وكوردستانى ( ئەى رەقيب)  ووتارى به خێر هاتن وپيرۆزبايى وسوپاسى  له لايەن ئه م به رێزانه خوێندرا ؛ ووتارى به رێز د.عبدالسلام محمد سعيد الحيالي سه روكى ده سته ى ئه مينداران، ووتارى به رێز پ.د.احمد انور دزەيى سه روكى زانكۆ ، ووتارى به رێز ابراهيم رشيد حسن نوێنەرى به رێز وه زيرى خويندنى باڵا وتوێژينەوه ى زانستى له هه رێمى كورستان ، و وتارى بەرێز د.محمد احمد رمضان ياريده ده رى سه روكى زانكۆى بەيان سەروكى ليژنه ى باڵاى ئاهه نگى ده رچوونى قوتابيان، و وتارى قوتابيه ده رچووه كان  كه له لايى قوتابی ده رچوو شمال عبدالله عثمان خوێندرا. 
پاش خوێندنى ووتارەكان رێورەسمى سوێندى ده رچوون به رێوەچوو؛ به رێز ياريده ده رى سه روكى زانكۆ سوێندەكەی خوێند له سه ر قوتابيه ده رچووه كان وقوتابیانی ده رچووش سوێندەکایان دواى به رێزى خوێند.
دواتر رێورەسمى پێدانى بروانه مه كان به رێوه چوو ؛ به رێزان راگرى كولێژ وسه روكى به شه ئه كاديمييه كان له زانكۆی بەيان راسپه رده كانى ئه نجومه نه كانى كولێژ وبه شه كانيان به پێدانى بڕوانامه كانى ده رچوونى قوتابيان بەپێی پسپوريه كان  پێشكەشيانكرد بو به رێز سه روكى زانكو وبه رێزى برياره كه ى به پێدانى بڕوانامه كان به ده رچووانی خوێند. 
دواى پێدانى بڕوانامه كانى ده رچوون  به قوتابيه  ده رچووه كان ئه وان به دلخوشبونيان كلاوه كانيان به رزيان كردووه بو ئاسمان وئا هه نگى سترانى وهه ڵپەركێ كه لتوورى كوردى گێرا ، وئاهه نگى ده رچوونى قوتابيان به كوتايى هات به خاترخواستنى ميوانه به رێزه كان به دلخوشيەوە وەكو پێشوازيكردنيان.

Bayan University graduate

Bayan University graduate

Bayan University graduate

Bayan University graduate

Bayan University graduate

Bayan University graduate

Bayan University graduate

Bayan University graduate

Bayan University graduate

Bayan University graduate