سەرۆکى زانکۆى بەیان بەشدارى کۆبوونەوەکانى خولى (54) کۆنفرانسى گشتى یەکێتى زانکۆکانى عەرەبى لە زانکۆى عەمانى ئەهلى لە ووڵاتى ئەردەن دەکات

bnuلەسەر بانگهێشتکردنى ئەمیندارى یەکێتى زانکۆکانى عەرەبى و سەرۆکى زانکۆى عەممانى ئەهلى سەرۆکى زانکۆى بەیان بەڕێز (پ.د. احمد أنور دزەیى) بەشدارى کرد لە کۆبوونەوەى ساڵانەى خولى (54) کۆنفراسى گشتى یەکێتى زانکۆکانى عەرەبى کە لە عەممانى پایتەختى ووڵاتى ئەردەن لە رۆژانى 26-30/3/2022 بە ئامادەبوونى نزیکەى (200) سەرۆک زانکۆ و نوێنەرى زانکۆکان تیایدا ئامادەبوون.

لە میانى کۆبوونەوەکەدا بەرێز سەرۆکى زانکۆ چەندین کۆبوونەوەى ئەنجام دا لەگەڵ سەرۆک زانکۆکانى عەرەبى و نوێنەرى لایەنەکانى بەشداربوو و لە هەمان کات ڕێکەوتنامەیەک ئەنجام دا لەگەڵ کلیە الکوت الجامعە.

بەرێز سەرۆکى زانکۆ بەشدارى لە ئێوارە خوانێک کە راوێژکارى کەلتوورى عیراق لە ووڵاتى ئەردەن ئامادەکرابوو بە ئامادەبوونى زیاتر لە بیست سەرۆک زانکۆى عیراقى و هەرێمى کوردستان. بەرێز سەرۆکى زانکۆ رۆلێکى باڵاى هەبوو لەو کۆبوونەوەیە بەمەبەستى دانانى ستراتیجیەتى چۆنیەتى مامەڵە کردن لەگەڵ یەکێتى زانکۆکانى عەرەبى و هەوڵدان بۆ ئەوەى کۆبوونەوەى داهاتوو لە عیراق ئەنجام بدرێت کە هەڵبژاردنى ئەمیندارو جیگرەکانیان ئەنجام دەدرێت.

وە رۆڵى عیراق چالاکتربێت بە دانانى سەرۆک زانکۆیەکى ئەکتیڤ و شارەزا کە نوێنەرایەتى عیراق بکات لە ئەنجومەنى ڕاپەراندنى یەکێتى زانکۆکانى عەرەبى. زۆربەى سەرۆک زانکۆکان داوایان کرد کە بەرێز (پ.د. أحمد أنور دزەیى) سەرۆکى زانکۆى بەیان نوێنەرایەتى زانکۆکانى عیراقى بکات لە ئەنجومەنى ڕاپەراندن لەبەر شارەزایى بەرێزیان و کە بۆ ماوەى دوو ساڵ لەو ئەنجومەنە ئەندامێکى کارا بووە وە سەرۆکى لێژنەى ڕاپەراندن بووە بۆ ماوەى زیاتر لە یەک ساڵ.

 

bnubnubnubnubnu