خولی قوتابیانی زانکۆی بەیان بۆ ساڵی سێیەم لە دوو یەك

bnuهەولێر( زانکۆی بەیان ) - لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن زانکۆی بەیان هەڵسا بە ڕیکخستنی چالاکیە وەرزشییەکان بۆ قوتابیانی .بە مەبەستی یارمەتیدانی قوتابیانی بۆ سەرجەم سێکتەرەکانی چلاکیەکان. جگە لە لایەنی زانستی و هونەری بۆ ئەم مەبەستانە زانکۆی بەیان خولێکی تایبەتی ڕێکخست بۆ یاری بۆڵینگ کە یاریەکی جیهانیە و دەرگای بەشداریکردنی کردۆتەوە بۆ قوتابیان بە بێ جیاوازی تەمەن و ڕەگەز تەنها بوونی وەکو قوتابی لە زانکۆی بەیان.

جامعة بيان

وە نزیکەی (37) سی وحەوت قوتابی بەشداریان کردووە لە سەرجەم بەشەکان و کۆلێژەکانی زانکۆ لە هەرردوو ڕەگەز( کچ و کوڕ).

بەشداربووان ناوی خۆیان تۆمار کرد لەیەکەی ڕاگەیاندن بۆ ئەم مەبەستە ، خولەکە دەستی پێکرد ڕۆژی یەك شەممە ڕێکەوتی (13-2-2022). 

زانکۆ پێداویستیەکانی گواستنەوەی دابینکرد بۆ چوون و هاتنەوەیان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار.

جامعة بيان

ئەم خولە ماوەی (2) مانگی خایاند ، لە کۆتایدا (2) قوتابی بوون بە ڕکابەری یەکتری ، کۆتا یاری ئەم خولە ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی (13/4/2022) بەڕێوەچوو بە ئامادەبوونی هەریەکە لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و قوتابیان (د. محمد أحمد رمضان) و بەڕێوەبەری کارگێڕی (عبدالرحمن أمين صالح) ، ئەم یاریە لە کەش و هەوایەکی خۆش و بەپێز بەڕێوەچوو لە نیوان هەریەکە لە قوتابی  (علی سامر) لە قۆناغی سێیەمی بەشی کارگێڕی کاری کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری ، و (حیدر سلیمان) قوتابی لە قۆناغی دووەمی بەشی زمانی ئینگلیزی

،لە ئەنجامدا قوتابی (حیدر سلیمان) پلەی یەکەمی بەدەست هێنا وە هیوای خواست کە ڕکابەرەکەی لە خولەکانی داهاتوو پلەی بەرزتر بەدەست بهێنێ.
لە کۆتاییدا بەڕیز (د.محمد احمد رمضان) جامی یەکەمی خولەکەی پێشکەش بە براوەی یەکەم (حیدر سلیمان) کرد ، وە بەڕێز (عبدالرحمن أمين صالح) جامی دووەمی خولەکەی پێشکەش بە (علی سامر) براوەی دووەم کرد .


 زانکۆمان بەردەوامە لە پێشکەشکردنی چالاکیە هەمەجۆرەکانی بۆ قوتا بیە خۆشەویستەکانی.

   عمار قاسم 
بەرپرسی یەکەی ڕاگەیاندنی زانکۆی بەیان

bayan universitybayan universitybnuجامعة بيانجامعة بيان