بەڕێز سەرۆکی زانکۆ دکتۆر احمد انور دزەیی سەرۆکی زانکۆی بەیان پێشوازی کرد لە پرۆفیسۆر دکتۆر کریم سالم حسین الغالبي سەرۆکی لێژنەی زانستی کۆنفراسی هاوبەشی نێوان زانکۆی بەیان و زانکۆی قادسیە کە بڕیارە لە ١٥-١٦/٦/٢٠٢٢ لە شاری هەولێر ئەنجام بدرێت. لەو دانیشتنە کە بەڕێز دکتۆر محمد احمد رمضان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و قوتابیان ئامادەبوو باسی ئەو بابەتانە کرا کە پەیوەندی بە خۆ ئامادەکردن هەیە بۆ کۆنفراسەکە لە بوارەکانی زانستی و شوێنی ئەنجام دانی کۆنفراسەکە هەروەها دەستنیشانکردنی شارەزایان وەکو وانەبێژی سەرەکی کۆنفراسەکە کە بگونجێ لەگەڵ بارودۆخی ئابووری جیهانی ئێستاکە پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەسەر عیراق و ناوچەکە هەیە.
لە کۆتایی دانیشتنەکە بڕیاردرا کە لێژنە هاوبەشەکان بەردەوام بن لە خۆ ئامادەکردن و شاندی زانکۆی ''زانکۆی القادسیة'' چەند ڕۆژێک پێش کۆنفراس ئامادەبن بۆ خۆئامادەکردن بۆ کۆنفراسەکە.