ئەنجومەنی کارگێڕی و دەستەی ئەمینداران و ئەنجومەنی زانکۆ کۆبوونەوەیەکی نه ئاسايى و بە پەلە ئەنجامدا سەبارەت بە دروست کردنی باڵاخانەی نوێی زانکۆ

(ئەنجومەنی کارگێڕی و دەستەی ئەمینداران و ئەنجومەنی زانکۆ کۆبوونەوەیەکی نه ئاسايى و بە پەلە ئەنجامدا سەبارەت بە دروست کردنی باڵاخانەی نوێی زانکۆ)

ئەنجومەنی کارگێڕی و دەستەی ئەمینداران و ئەنجومەنی زانکۆ کۆبوونەوەیەکی نه ئاسايى و بە پەله ئەنجامدا بە سەرۆکایەتی ڕێزدار دکتۆر عبدالسلام محمد سعید ئەلحەیالی سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی و سەرۆکی ده سته ى ئەمینداران له کاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەممە ڕێکەوتی ١١/٩/٢٠٢٢ لە نووسینگەی دەستەی ئەمینداران لە زانکۆی بەیان ، کە ئەم کۆبوونەوەیەش تایبەت بوو بە خێراکردن لە دروست کردنی باڵاخانەی نوێی زانکۆ بوو..

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ڕێزدار دکتۆر عبدالسلام محمد سعید ئەلحەیالی بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کۆبوونەوەکەی کرد و تێیدا سوپاس گوزاری گەرم و گوڕی هیممەت بەرزیان بوو لە پێناو گۆڕینی خەونەکان بۆ ڕاستی دوای ئەوەی کە توانرا هەموو پێداویستیە دارایی و ماددیەکان دابین بکرێن بۆ بنیات نانی باڵاخانە نوێیەکانی زانکۆ وەک کۆشکێکی زانستی ئاست بەرز كە کێبڕکێی هەرچی زانکۆی ناوچەکەیە بکات کەوا ببێتە جێگای فەخر و شانازی هەموو مامۆستا و فەرمانبەرو قوتابیەك.

لە هەمان کات لە کاتی کۆبوونەوەکەش بڕیارە پێویستەکان ئەنجامدران بە مەبەستی دانانی بەردی بناغەی باڵاخانەی نوێی زانکۆ لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوو ، بۆیە بریاردرا بە پێکهێنانی لیژنەكانى پيويست بۆ دیاری کردنی ڕێوڕەسمی ئەو ئاهەنگانە و بانگهێشت کردنی کەسانی دیار بۆ ئامادەبوونیان لەو مەڕاسیمە ، وەهەروەها ئەنجام دانی سەردانی مەیدانی بۆ شوێنی باڵاخانەی نوێی زانکۆ بۆ دیاری کردنی شوێنی ئاهەنگەکه.