لە کۆنفراسی پێنجە می یەکێتی زانکۆکانی جیهانی کە لە شاری ئەنقەرە لە رۆژانی ٢٩-٣٠ / ٩ / ٢٠٢٢ ئەنجامدرا بە ئامادە بوونی زیاتر لە پە نجا سەرۆک زانکۆ لە زیاتر لە بیست وولات لە گەلیانەوە عیراق ، لە هەرێمی کوردستان کە شەش زانکۆ  حکومی و تایبەت بە شداریان کردبوو ،  پرۆفیسۆر دکتۆر أحمد أنور دزەیی سەرۆکی زانکۆی بەیان هەلبژیردرا وەکو ئەندامێکی کارای ئەنجومەنی راپەراندنی یە کێتی زانکۆکانی جیهانی-
هەر لەو کۆنفراسەدا بەرێزیان سەرۆکایەتی پانێلێکی کرد کە بابەتی  پەنابەرانی جیهانی لە خۆ گرتبوو و هۆکارەکانی وە رێگاکانی چارەسەری وە رۆلی زانکۆکان بۆ چارەسەری ئەو کێشانەی کە روودەدەن و ئەنجامدانی توێژینەوەو بایەخدان بە چەندین پرۆژەی ماستەرو دکتۆراە لە سەر کێشەکان وهۆکارەکانی سیاسی و ئابووری و هۆکارەکانی ژینگەیی جیا جیا - 
ئەو چالاکیانەو کۆنفراسەکە لە هۆلەکانی وەزارەتی کشت و کالی تورکیاو زانکۆی غازی لە ئەنقەرە ئە نجامدرا.