ڕاگری کۆلێژی یاسا وپەیوەندیە نێۆدەوڵەتیەکان – زانکۆی بەیان لە کۆڕبەندی هەراسان کردن و گێچەڵی سێکسی لە ڕێگای ئینتەرنیتەوە ئامادەبوو

بە نوێنەرایەتی بەڕێز سەڕۆکی زانکۆی بەیان پڕۆفیسۆر د. ئەحمەد ئەنوەر دزەیی بەڕێز (د .سۆلاف عبداللە ) ڕاگڕی کۆلێژی یاسا وپەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان لە بەرواری ٢٠\١٠\٢٠٢٢ لە کۆڕبەندی هەراسان کردن و گێچەڵی سێکسی لەڕیگای ئینتەرنێتەوە ئامادەبوو کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆی سەلاحەدین وپەڕلەمانی کوردستان وحکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی رێکخراوی ئیکۆ بۆ پەروەردە وتەندروستی کۆمەڵ ڕێکخرابوو ، لەم کۆڕبەندەیە ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و ئەکادیمی وپەرلەمانی بەشداربوون وە ژمارەیەک پانێلیست توێژینەوەکانیان لەم بوارە پیشکەش کرد