( ياداشتى لێکتێگەیشتن لە نێوان زانکۆی بەیان وکۆلێژی رەشیدی زانکۆیی “کلیة الرشید الجامعة” واژوو کرا)

bnu

لە رۆژی چوارشەممە ١٦/١١/٢٠٢٢ شاندێکی کۆلێژی رەشیدی زانکۆیی (لەبەغدا)سەردانی زانکۆی بەیانیان کرد لە لایەن سەرۆکی زانکۆ بەرێز پ.د.احمد انور دزەیی پێشوازیان لێکرا کە.

شاندەکە پێکهاتبوون لە هەریەک لە بەرێزان :

-پ.د. میثم حنظل شريف راگری کۆلێژی رەشیدی زانکۆیی

-پ.د.مهدی صالح عیدان یاریدەدەری راگری کۆلێژ بوکاروباری کارگیری.

-به رێز اسماعیل جواد مغیر ، نوێنەری دەستەی دامەزڕێنەری کۆلێژی رەشیدی زانکۆیی.

-بەرێز د.رائد فاضل جمیل الشیخلي، بەرێوەبەری هوبەی دڵنیایی جوری لە کۆلێژی رەشیدی زانکۆیی.

لەسەرەتادا بەرێز سەرۆکی زانکۆی بەیان پ.د.احمد انور دزەیی باسی زانکۆی بەیان وە کار و چالاکیەکانی زانکۆی کرد ، وە هەردوو لایەن جەختیان لەسەر هەماهەنگی زیاتری نێوانیان کردەوە وە یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوانیان واژوو کرا بو رێکخستنی چەند چالاکييەکی هاوبەش.

bnu٣

bnu٩