(دەستەی ئەمینداران و سەرۆکی زانکۆمان بەشداری سیمپۆزيۆمى ئه نجومه نى زانكۆکانی نێودەولەتی دەکات)

1

 

بەریزان سەرۆکی دەستەی ئەمینداران د. عبدالسلام محمد سعید الحیالی و جیگری دەستەی ئەمینداران د.حسام الدین محمد الحیالی و ئەندامی دەستەی ئەمینداران د.أسامە محمد سعید الحیالی و سەرۆکی زانکۆ پ.د.أحمد أنور دزەیی سەرۆکی زانکۆی بەیان-هەولێر بەشداریان کرد لە سیمپۆزيۆمی هاوبەشی ئەنجومەنی زانکۆکانی نێودەولەتی و زانکۆی سەلاحەدین – هەولێر کرد کە لە ژێر ناونیشانی (کێشەی کۆچ و ئاوارەبوون ، دەرئەنجام و لێکەوتەکانی) ، ئەنجام درا رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ١٧/١/٢٠٢٣ لە هۆلی هەولیر لە هۆتێل دیدەمان بە ئامادە بوونی بەرێز وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان (د.ئالان حه مه سعید) و بەرێز (د.ئەمیر چالی) نوێنەری بەرێز وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وە ژمارەیەکی زۆر لە ماموستایانی زانکۆکانی شاری هەولیر.

سەرەتا بەرێز سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدين-هەولێر بەخێرهاتنی میوانانی کرد وە کۆرتەیەکی لە بارەی ئەو سیمپۆزیۆمە پێشکەش کرد دواتر بەرێز (ئورهان حکمت عزیز ئۆغلۆ) سەرۆکی ئەنجۆمەنی زانکۆکانی نێودەولەتی وتارێکی پێشکەش کرد تیشکی خستە سەر گرنگی بابەتی کۆچ و کۆچبەران و ئاوارەبوون کە پێویستە بە توێژینەوە لە زانکۆکان چارەسەر بکری گۆنجاو بدۆزرێتەوە،

دواتر بەرێز (د.ئەمیر چالی) نوێنەری بەرێز وەزیری خوێندنی باڵا وتاری وەزارەتی پێشکەش کرد و تیشکی خستە سەر گرنگی ئەو بابەتە و پشتگیری وەزارەت خوێندنی باڵای دەربڕی،

پاشان بەڕێز وەزیری پەروەردە وتارێکی پێشکەش کرد وە رۆڵی وەزارەتی خستەڕوو لە دابینکردنی پێداویستیەکانی قوتابخانەکان و ماموستایان بۆ مناڵانی پۆلەکانی یەکی سەرەتایی تاوەکۆ ٩ی بنەرەتی کە بەپیی یاساکانی نێودەولەتی مافیکی یاساییە کە لەخوێندن بەردەوام بن،

سیمپیۆزیۆمەکە چوار پەنالی لە خۆوە گرتبوو

(یاسایی، تەندروستی، ئابووری، کۆمەلایەتی) کە کۆمەلێک ماموستای زانکۆکان گفتۆگۆی تێر و تەسەلیان لە بارەوە کرد و راپۆرتی پێویست ئامادە کرا و لە کۆتایی کۆنفرانسەکە راپۆرتی لیژنەکان خوێندرایەوە کە دەبێتە سەرەتایەک بۆ کۆنفرانسەکانی داهاتوو کە لە ولاتی قوبرس و بەلجیکا و ئەمریکا ئەنجام دەدرێت و راپۆرتی کۆتایی دەدرێتە رێکخراوە نێودەولەتیەکان،

لە میانی سیمپۆزیۆم بەرێزان سەرۆک و ئەندامانی دەستەی ئەمینداران و سەرۆکی زانکۆ گفتوگۆیان لەگەل بەڕیزان وەزیری پەروەردە و سەرۆکی ئەنجومەنی زانکۆکانی نێودەولەتی و سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین ئەنجام دا لە سەر چەند بابەتێک کە لە داهاتوو چەند چالاکیەکی گونجاو بە هەماهەنگی سەرجەم لایەنەکان لەگەل زانکۆی بەیان ئەنجام دەدرێت

 

2345678