( پێشبڕکێەک سەبارەت بە خێرایی کۆد نۆسین لە زانکۆمان ئه نجام دەدرێت )

1

ڕۆژی شەممە بەرواری ٢٨/١/٢٠٢٣ لەژێر چاودێری سەرۆکی بەشی زانستی کۆمپیتەر (م.ى. سازان کمال سلیمان) بەشی زانستی کۆمپیۆتەر هەڵسا بە ئەنجامدانی (پێشبڕکێ ی خێرایی کۆد نۆسین) بۆ قوتابیانی هەر چوار قۆناغەكانى خوێندنى ئەو بەشه کە ژمارەی بەشداربووان ٢٠ قوتابی بوو دواتر تەنها سێ قوتابی گەیشتنە قۆناغی کۆتایی وە لە ئەنجامدا قوتابی (جێگر عبدالجبار رحمان) بووە براوەی پێشبڕکێ یەکە و لە لایەن بەرێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کارگێری و کاروباری قوتابیان (د. محمد أحمد رمضان) خەڵاتی دروشمی زانکۆی پێ بەخشرا . پێشبڕكێیەکە بەشێوازی سسیتەمی جیهانی بوو کە تیایدا کات دیاری کراو بوو، وە هەروەها لە ڕێگای سیستەمەکەوە ئەنجامەکە ڕادەگەێنرا ، سیستەمەکە هەژماری چەندێتی ووشە و ڕاستی و دروستی ووشەکانی دەکرد لە ماوەی یەک خولەک دا. لە سەر بنەمای Word Per Minute WPM خێرای ئەنجامی کۆدی نۆسراو ڕادەگەێنرا

2

 

3

 

4

 

5

 

6

 

8

 

9

 

111