بۆ چوارەم ڕۆژ لەسەر یەک؛ سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بەردەوامن لە سەردانکردنی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە

بۆ چوارەم ڕۆژ لەسەر یەک؛ سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بەردەوامن لە سەردانکردنی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە

 

لە درێژەی سەردانە پشکنینەکانیان بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، سەرۆکی زانکۆ پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.عزالدین احمد عزیز، و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کارگێڕی و کاروباری قوتابیان، د.محمد احمد رمضان، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩/٥/٢٠٢٥ سەردانێکیان ئەنجامدا بۆ پشکنینی هۆڵی تاقیکردنەوەکان بۆ دڵنیابوون لەوەی کە تاقیکردنەوەکان بە ئارامی و ڕێکوپێکی و بە پێی یاسا و ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچن.

ئاشکرایە کە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خوێندن و کۆتایی وەرزی دووەمی ساڵی خوێندنی ئێستا ٢٠٢٣ - ٢٠٢٤ لە زانکۆکەمان لە ١٥/٥/٢٠٢٤ دەستیپێکرد، و ئەم تاقیکردنەوانە لە (١٦) هۆڵی تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێن.