جێگری سەرۆکی دەستەی ئەمینداران لەگەل لیژنەی تاقیکردنەوەکان کۆدەبێتەوە

جێگری سەرۆکی دەستەی ئەمینداران لەگەل لیژنەی تاقیکردنەوەکان کۆدەبێتەوە

 

 

بەڕێز دکتۆر حسام الدين محمد سعيد الحيالي جێگری سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی بەڕێز رۆژی یەکشەممە بەرواری ١٢/٥/٢٠٢٤ بە ئامادەبونی بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. عزالدين احمد عزيز البرزنجي سەرۆکی زانکۆ و بەڕێز د. محمد احمد رمضان جێگری سەرۆکی زانکۆ لەگەل سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی تاقیکردنەوەکان کۆبویەوە، ئەم کۆبوونەوەیە تەرخانکرابوو بۆ پێداچوونەوە بە ئامادەکارییە بەردەوامەکان بۆ ئەدای قوتابیانی زانکۆ لەسەرجەم ئاستە ئەکادیمییەکان لەسەرجەم بەشە ئەکادیمییەکان بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ/وەرزی یەکەم بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ لە بەشی یاسا، کە دەست پێدەکات لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٤، بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم/خولی یەکەمی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ و بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم/خولی سێیەم و چوارەم (سیستەمی بۆلۆنیا) بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023 لە بەشەکانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، زانستی کۆمپیوتەر، ژمێریاری، ئینگلیزی، و کارگێڕی کار، کە لە (١٨/٥/٢٠٢٤) دەست پێدەکات.

 

 

دوای ئەوەی دکتۆر حنان علي إبراهیم سەرۆکی لیژنەی تاقیکردنەوە، وتارەکی سەبارەت بە پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان و ئەو ئامادەکاریانەی کە ئەنجام دراون، و ئەوەی پێویستە بۆ لیژنەی تاقیکردنەوە ئەنجامی بدەن بۆ باشترکردنی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە پێشکەشکرد، دوای گفتوگۆی ورد لەلایەن ئامادەبووانەوە سەبارەت بەوەی کە لە کۆبوونەوەکەدا پێشکەشکرا، جەنابی جێگری سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی بەڕێز ڕێنمایی کرد کە هەموو شتێک مسۆگەر بکرێت و ئەنجام بدرێت بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان بەپێی ئەو کۆنتڕۆڵ و ستانداردانەی کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستان دانراوە