کۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانکۆ بەڕێوەدەچێت

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانکۆ بەڕێوەدەچێت

ئەنجوومەنی زانکۆ بە سەرپەرشتی سەرۆکی زانکۆ پرۆفیسۆری یاریدەدەری د. عزالدین أحمد عزیز و بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ د. محمد أحمد رمضان و ئەندامانی ئەنجومەن ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی (٦/٨/٢٠٢٤)کاتژمێر 10ی بەیانی، لە نوسینگەی سەرۆکی زانکۆ کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

لەم دیدارەدا باس لە بابەتەکانی پەیوەست بە کۆتایی تاقیکردنەوەکانی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ (خولی یەکەم) لە بەشی یاسا کرا، هەروەها بابەتەکانی پەیوەست بە کۆتایی تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم و کۆتایی هاتنی خوێندنی ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ (خولی دووەم) لە بەشە ئەکادیمییەکان، و بابەتەکانی پەیوەست بە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٤ (خولی سێیەم و خولی چوارەم) لە سەرجەم بەشەکانی خوێندن جگە لە یاسا کرا.