ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی (22/7/2019) بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پێشوازی کرد لە بەڕێز (شاهۆ حسین) ئەندامی مەکتەبی پەیوەندیەکان کە سوپاس و پێزانیینی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێری پێشکەش بە زانکۆمان کرد کە تێیدا ڕێز و سوپاسی خۆیان ئاراستەی سەرجەم ڕاگر ومامۆستایان و ئەندامانی لێژنەی ئەزموونەکان و فەرمانبەرانی زانکۆی بەیان کرد بۆ ئەو ماندووبونەی کە ئەنجامی دەدەن لە پێناو جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان ، لە بەرامبەردا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ ڕێزو تقدیری خۆی دەربڕی کە بەهامەنگی یەکتر دەکرێت ئیش و ئەرکرکان باشتر جێبەجێبکرێت.