پێشکەشکردنی سیمینارێک دەربارەی نەخۆشی شێرپەنجە لە زانکۆکەمان .

لە چالاکیەکانی بەرێوبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆی بەیان لەگەڵ دەسپێکی دەوام ئەمرۆ رۆژی دووشەممە رێکەوتی ‪٢١/١٠/٢٠١٩‬، بە هاوکاری ڕێکخراوی تەندروستی و ئاشتی f

سمینارێک پێشکەشکرا لەلایەن بەرێز (د.ئاواز عزیز) سەبارەت بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە بۆ قوتابیان و فەرمانبەران و کارمەندانی زانکۆکەمان کە چەندین بابەتی گرنگ و بایەخدار پێشکەشکرا لەگەڵ بەکارهێنانی هۆیەکانی روونکردنەوە لە داتاشۆ و سلاید ،

 سیمینارەکە زیاتر لە (٢) کاتژمێری خایاند وە گفتوگۆی تێر و تەسل کرا ، وە ئامادەبووان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ ئەم بابەتە گرنگە ، دواتر بەرێز(پ.ی.د. فؤاد مولود شریف) سەرۆکی زانکۆی بەیان سوپاس و پێزانینی سەرۆکایەتی زانکۆ پێشکەش بە رێکخراوی ناوبراوکرد ،

سیمینارەکە لە لایەن ڕاگەیاندکارانەوە گرینگی پێدرا بە تایبەتی کەناڵی (‪K24‬) .

 










 

 

 

( زانکۆی بەیان زانکۆیەکی تایبەتە (Bnu) لە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستانی عێراق

 (KRI)وە پێکدێت لە (4) کۆلیج و (16) شانزە بەش وەکو زانستەکانی کۆمپیوتەرو یاساو پەیوەندیەکان و ژمێریاری و کارگێری کارو MLS.