خشتەی تاقیکردنەوەى وەرزی یەکەم

ڕێنمايی تاقيکردنه وەکان:

١- تاقیکردنەوەکان کاژێر ١١ نیو ه رو .

٢- بە وردی و دڵنیایی ئاگاداری خشتەی تاقیکردنەوەکان بە.

٣- ڕێگە نادرێت جانتا و کتێب یان هەر پەرەیەك ببردرێتە ناو هۆڵی تاقیکردنەوەکان.

٤- دڵنیابە لەوەی کە شوێنی دانیشتنی تایبەت بە خۆت لە هۆڵی تاقیکردنەوەکان دەزانی.

٥- دڵنیابە لەوەی هەموو ئەو کەرەستانەت پێیە کە لە تاقیکردنەوەکان پێویستت پێیان دەبی بۆ وەڵامدانەوە. بۆ نمونە (پێنووسی جاف/ پێنووسی رەساس، قەلەم دادەر، مساحة و ڕاستە).

٦- پێویستە بە لایەنی کەمەوە ١٥ خولەك پێش دەست پێکردنی کاتی تاقیکردنەوەکان ئامادە بی لە هۆلی تاقیکردنەوەکەت. ٧- دڵنیابە لە کوژاندنەوەی مۆبایلەکەت و دانانی لە دەرەوەی هۆڵی تاقیکردنەوەکاندا.

٨- لە بیرت بێ قسەکردن لە هۆڵی تاقیکردنەوەکان رێگە پێ نەدراوە لە هەر کاتێکدا.

٩- دڵنیابە لە هێنانی ناسنامەی قوتابی و بیتاقە ى بەشداربوون لە ئەزموونەکان تایبەت بە خۆت.

١٠- بە وردی گوێبیستی ئەو رێنمایانە بە کە مامۆستایانی چاودێر پێتان دەڵین لە هۆڵی تاقیکرنەوەکاندا.

١١- رێگە نادرێت بە هاوبەشی ئامێری ژماردن (حاسبة) یان هە ر کەرەستەیکی تربەکاربهێنرێت.

١٢- رێگە نادرێت بە دەرچوونت پێش ٣٠ خولەکی سەرەتایی دەستپێکردن و ١٥ خولەك پێش تەواو بوونی کاتی تاقیکردنەوەکان.

١٣ پێویستە هەموو ئەو شتانەی کە دەینووسی لەسەر دەفتەری وەڵامدانەوەت بێ نەك لە سەر پەرەی پرسیارەکان.

١٤- پێویستە هەموو قوتابیان لە شوێنی تایبەت بە خۆیان دابنیشن لە هۆڵی تاقیکردنەوەکاندا، وە هەر قوتابیەک لە شوێنێکی تر دابنیشیت بە غش بۆی هەژماردەکرێت.

١٥- جێبەجێکردنی رێسای تاقیکردنەوەکان ئەرکە. وە بە پێچەوانەوە قوتابی خۆی بەرپرسیارە.

exam timetable _1.pdf