سەرۆکی زانکۆی بەیان پێشوازی لە سەرۆکی لێژنەی زانستی کۆنفراسی هاوبەش لەگەڵ زانکۆی القادسیة دەکات

bayan universityبەڕێز سەرۆکی زانکۆ دکتۆر احمد انور دزەیی سەرۆکی زانکۆی بەیان پێشوازی کرد لە پرۆفیسۆر دکتۆر کریم سالم حسین الغالبي سەرۆکی لێژنەی زانستی کۆنفراسی هاوبەشی نێوان زانکۆی بەیان و زانکۆی قادسیە کە بڕیارە لە ١٥-١٦/٦/٢٠٢٢ لە شاری هەولێر ئەنجام بدرێت. لەو دانیشتنە کە بەڕێز دکتۆر محمد احمد رمضان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و قوتابیان ئامادەبوو باسی ئەو بابەتانە کرا کە پەیوەندی بە خۆ ئامادەکردن هەیە بۆ کۆنفراسەکە لە بوارەکانی زانستی و شوێنی ئەنجام دانی کۆنفراسەکە هەروەها دەستنیشانکردنی شارەزایان وەکو وانەبێژی سەرەکی  کۆنفراسەکە کە بگونجێ لەگەڵ بارودۆخی ئابووری جیهانی ئێستاکە پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەسەر عیراق و ناوچەکە هەیە.
لە کۆتایی دانیشتنەکە بڕیاردرا کە لێژنە هاوبەشەکان بەردەوام بن لە خۆ ئامادەکردن و شاندی زانکۆی ''زانکۆی القادسیة'' چەند ڕۆژێک پێش کۆنفراس ئامادەبن بۆ خۆئامادەکردن بۆ کۆنفراسەکە.

bayan university

جامعة بيانbnu