ئەنجومەنی زانکۆ دووەم دانیشتنی ئاسایی خۆی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ ساز دەکات

ئەنجومەنی زانکۆ دانیشتنی ئاسایی ژمارە ٢ بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ ڕۆژی شەممە ١٥\١٠\٢٠٢٢ لەنووسینگەی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بەسەرۆکایەتیی سەرۆکی ئەنجومەن و سەرۆکی زانکۆ دکتۆر أحمد أنور دزەیی سازدا. 

 

لە سەرەتای دانیشتنەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بەخێرهاتنی ئەندامانی ئەنجومەنەکەی کرد و سوپاسی ئامادەبوونیان کرد و جەختی لەسەر گرنگی بەستنی  کۆبوونەوە کرد لانی کەم جارێک لە مانگێک ئەنجومەنی زانکۆ.  
بەڕێز سەرۆکی زانکۆ تەئکیدیکردەوە لەسەر پێویستیی هاوکاری مامۆستایان و ستافەکان بەئامادەبوونیان لەزانکۆ تا درەنگانێکی ڕۆژدا لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا بۆ وەرگرتنی قوتابیان کە نیازی تۆمارکردنیان هەیە لەزانکۆمان.
و بەڕێز ە سەرۆکی زانکۆش ئاماژەی بەپێویست سەبارەت بەئامادەبونی قوتابیان لە وانەکان بەڕێزیان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەئامادەبونی بەردەوامیان لە هۆڵەکانی خوێندنی قوتابیان بۆ وانە وتنەوەکان و بۆ هەمیشە. 
لەم کۆبوونەوەیەدا نوێنەرانی زانکۆمان لەلیژنەی ئامادەکاری و زانستی و ڕاگەیاندن و لیژنەی پێشوازی لەکۆنفرانسەکە کاندیدکران کە لەڕێرەوەکانی زانکۆمان بە هاوبەشی لەنێوان زانکۆمان و زانکۆی سەلاحەدین و ئەکادیمیای تواناسازی لەعیراق و ژمارەیەک لە زانکۆکانی عێراق
هەروەها لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣.
لەم کۆبوونەوەیەدا پشتگیریی توێژینەوەی زانستیی ماموستايانى زانکۆکەمان له سالى خويندنى ٢٠٢٢-٢٠٢٣  کرا.  
بەڕێز سەرۆکی زانکۆ ئاماژەی بەوەشکرد کەدەبێ خشتەیەکی ناوەندی لەزانکۆ بۆ سێمینار و وۆرکشۆپەکان ئامادەبکرێت و ئەو سیمینار و وۆرکشۆپانەش لەڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو دەست پێبکەن