بۆ ڕۆژی دووەم لەسەر یەک؛ بەڕێوەچوونی سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ زیرەکی دەستکرد و بیرکاری و تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندی لە زانکۆی بەیان بەردەوامبوو

بۆ ڕۆژی دووەم لەسەر یەک؛ بەڕێوەچوونی سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ زیرەکی دەستکرد و بیرکاری و تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندی لە زانکۆی بەیان بەردەوامبوو

ڕۆژی دووەم یەکشەممە ٢٨/٤/٢٠٢٤ شایەتحاڵی بەردەوامی بەڕێوەچوونی سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ زانستی زیرەکی دەستکرد و بیرکاری و تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندی بوو لە زانکۆکەمان،

کە تێیدا چەندین لێکۆلینەوەی گرنگ و بە نرخ پێشکەشکرا، ئەو بیرۆکە نوێ و داهێنەرانەی کە خرانەڕوو بوە هۆی جۆش و خرۆشی ئەکادیمیەکان و پسپۆران، وا بڕیارە ئەم توێژینەوەیانە لە بەناوبانگترین و باشترین گۆڤارە زانستییە نێودەوڵەتییەکان بڵاوبکرێنەوە.

هەروەها لە ڕۆژی دووەم قەڵغانی سوپاس و پێزانین لە لایەن کۆلێژی زانکۆی المأمون(کە یەکێکە لە کۆنترین و بەناوبانگترین کۆلێژەکانی زانکۆی ئەهلی لە عیراق بەو پێیەی مێژووی دامەزراندی دەگەڕێتەوە بۆ سالی ١٩٩١ز لە شاری بەغداد). لە لایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.طيف سامي حسن نوينه رى به ريز راگری کۆلێژ ( المأمون) زانكويى وپروفيسورى ياريده ده ر دكتور بلال انور احمد سەرۆکی بەشی پەیوەندیەکان له و كوليژه پێشکەشکرا بۆ بەڕێز سەرۆکی دەستەی ئەمینداران دکتۆر عبدالسلام محمد سعيد الحيالي و بەڕێز دکتۆر حسام الدين محمد سعيد الحيالي جێگری سەرۆکی دەستەی ئەمینداران و بەڕێز دکتۆر اسامة محمد سعيد الحيالي جێگری سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری گروپی السعيد و بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.عزالدین احمد عزیز سەرۆکی زانکۆی بەیان و بەڕێز د.محمد احمد رمضان ياريده ده رى سەرۆکی زانکۆ وبەڕێز م.ی.سعد الدين رشيد وەک سوپاس پێزانین بۆ ڕۆڵی کاراى بەڕێزيان لە ئاسانکاری بۆ بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکە و سەرخستنی کارەکانی.

هەروەها لە هەمان ڕۆژدا، ئەنجامدانی کۆتا دانیشتنی کۆنفرانس و خستنەڕووی ئەو ئەنجامانەی کە بەشداربووانی کۆنفرانسەکە پێی گەیشتوون و ئەو ڕاسپاردانەی پێشنیازیان کردووە، کە چاوەڕوان دەکرێت ئەوە ڕۆڵی گەورەی هەبێت لە پەرەپێدانی ئەو بوارانەی کە تەوەرەکانی کۆنفرانسەکەیان پێکهێنابوو، هەروەها بۆ چارەسەرکردنی کێشە چارەسەرنەکراوەکان لەوێدا.

جێگای باسە ئەم کۆنفرانسە نێودەوڵەتیە ڕێکخرابوو لە لایەن زانکۆکەمان زانکۆی بەیان - هەولێر و زانکۆی الوطنية للعلوم والتكنولوجيا لە ذی قار لە عیراق،

هەوەها لایەنە ئەکادیمیە یارمەتیدەرەکان پێکهاتبوون لە کۆمەلێک زانکۆ و کۆلێژی زانکۆ لە ناوەوە و دەرەوەی عیراق، لەم کۆنفرانسەدا فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری پێشکەشکرا دەربارەی زانکۆی بەیان و گەشەسەندنەکەی، ئەو وتارانەی پێشکەشکرا کە ستایشی زانکۆی بەیان دەکرا شایەتحاڵن بۆ ڕێگای پیشەیی زانستی و پڕ دەستکەوتی زانکۆی بەیان دوایینیان ئەم کۆنفرانسەیە کە چەندین مانگ لە کاری قورسی خایاند بۆ ئامادەکاری کە تێیدا دەیان توێژینەوەی زانستی لەم کۆنفرانسەدا پێشکەش کران، کە لەلایەن هەڵسەنگێنەرانەوە هەڵسەنگێندران، لە وڵاتە جۆراوجۆرەکی جیهان.