مامۆستایانی بەشی زمانى ئینگلیزی لە زانکۆی بەیان سەردانی قوتابیەکانی قۆناغی چوارەمیان کرد لە قوتابخانەکانی ناوەوە و دەرەوەی هەولێر لە کاتی ئەنجامدانی مەشق و ڕاهێنان.
مامۆستاكان دڵنيابوون له ئاستی زانستى بەرزی قوتابیان وله ڕێك وپێكى به ڕێوه چوونى مه شق وڕاهێنان وە هیوایان خواست سەرکەوتوو بن لە ته واوكردنى ئه م مه شق وراهينانه.
بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز ورۆژى نەورۆزى نێودەوڵەتى و سەری ساڵی نوێی ٢٧٢٣ی کوردی ،زانكۆی به يان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران وقوتابيانى زانکۆکەمان وسه رجه م خەڵكى كوردستان وئەو گەلانەی جيهان كە ئاهەنگى جەژنى نەوروز ئەنجامدەدەن دەکەین ،هیوادارین لە خۆشی و شادی و کامەرانیدا رۆژانی جەژن و پشوو بەسەرببەن وهه موو ڕۆژێکتان هەر جەژن بێت
ه ڕێز سه رۆكى زانكۆى به يان پڕۆفيسۆر دكتۆر أحمد أنور دزه يى به شدار دەبێت له خولى (٥٥)ەمینی كۆنفڕانسى گشتى يه كێتى زانكۆیە عه ره بييه كان كه ئه نجامدەدرێت به ميواندارى زانكۆكانى سوسه ومۆنستێر له كۆمارى تونس له ژێر چاودێرى ڕێزدار پڕۆفيسۆر دكتۆره نجلاء بودن رمضان سه رۆكى حكومه تى تونس وبه رده وام ده بێت بۆ ماوه ى دوو ڕۆژ ١٨-١٩ / ٣ /٢٠٢٣ .
رۆژی چوارشه ممه ١٥/٣/٢٠٢٣ به ڕێز سەرۆكى زانكۆ پڕۆفيسۆر دكتۆر أحمد أنور دزەيى وبه ڕێز ياريدەده رى سه رۆكى زانكۆ بۆ كارگێڕى وكاروبارى قوتابيان دكتۆر محمد أحمد رمضان ئاماده بوون له به شێك له یاری کۆتایی خولی تۆپی پێی زانکۆکەمان لەنێوان تيمى قوتابیانی قۆناغی سێیەمی بە شی زمانى ئینگلیزی و تيمى قوتابیانی قۆناغی دووەمی بەشی یاسا.
لە سی و پێنجەمین ساڵیادی كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجە و دەوروبەری ، بە ڕێز و شكۆوە یادی شەهیدانی ئەم تاوانە گەورەیەی ڕژێمی بەعسی فاشیست دەكەینەوە، كە بە چەكی قەدەغەكراو ، هەزاران مرۆڤی بێتاوانی شەهیدو بە هەزارانی دیكەشی برینداركرد، كە هەندێكیان تا ئێستاش، بە دەست ئازارەكانیانەوە دەناڵێنن.
شاندی زانکۆی بەیان سەردانی مەزاری نەمرانیان کرد لە ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ١٢ی ئازاری ٢٠٢٣
پ.د.أحمد أنور دزەیی (سەرۆکی زانکۆی بەیان )سه رۆكايه تى ئه م شاندەی كرد وبه ڕێز ياريده ده رى سه رۆکى زانكۆ بۆ كارگێڕى وكاروبارى قوتابيان وژماره يه كى زۆر له مامۆستا وفه رمانبه ر وقوتابيانى زانكۆمان به شداربوون له م سه ردانه.
ئەمرۆ ساڵیادی ٥٣ ساڵەی رێکەوتنامەی ١١ی ئاداری ساڵی ١٩٧٠ و ٣٢ ساڵەی راپەرینی خەلکی قارەمان و شۆرشگێری شاری هەولێرە له ١١/٣/١٩٩١ .
بە ئامادەبوونی ڕێزدار (مەسڕور بارزانی )سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی یادی 8 مارس، ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو له ڕۆژی چوارشه ممه 8/3/2023.
سەرۆکی بەشی زانستی کۆمپیتەر لە زانکۆی بەیان م.ی. (سازان کمال سلیمان) لە ڕێوەرەسمەکەدا بانگێشت کرابوو ،کە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان بە هەماهەنگی لەگەڵ ليژنه ى یەکسانی جێندەری و تواناسازی ئافرەتانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان UN.