ڕەز
10
ڕەزبەر 10, 11:48 ب.ن.

زانکۆى بەیان پێشوازى لە شاندى دەزگاى رؤى بۆ دیراسات و لێکۆڵینەوەى ستراتیژى کرد، مەبەست لە سەردانیکردنەکەیان بریتی بوو لە ئالوگۆرکردنى ڕەوشى زانستى و ئەکادیمى لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان و عێراق. وێراى سەردانەکەیان دەزگاى رؤى خەڵاتى ڕێزلێنانیان پێشکەش بە سەرۆکایەتى زانکۆ و دەستەى ئەمینداران کرد بە بەخشینى بڵاوکراوە زانستیەکان، لە پاى ئەو سەردانە سەرۆک و دەستەى ئەمینداران و سەرۆکى زانکۆ خەڵاتیان بەسەر تیمى میوان دابەشکرد.